حاكم قادر كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسیی ی.ن.ك، ته‌ئكیدیكرده‌وه بایه‌خدان به بواری فكری و ئایدیۆلۆژی و رۆشنگه‌ریی گرنگه و ئه‌و ئه‌ركه‌ش ده‌كه‌وێته‌سه‌ر ناوه‌ند و سه‌نته‌ره رووناكبیرییه‌كان.
ئه‌م وته‌یه‌ی حاكم قادر له میانی سه‌ردانی ده‌زگای ئایدیاداهات كه رۆژی 16-11 ئه‌نجامیدا و له‌لایه‌ن ئه‌نوه‌ر بازگر سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی ئایدیا و ستافی ئایدیاوه به‌گه‌رمی پێشوازیكرا.
له‌و سه‌ردانه‌دا حاكم قادر باسی رۆڵی دامه‌زراوه ئه‌ده‌بی و رووناكبیری و فكرییه‌كان كرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه بوونی سه‌نته‌ری و دامه‌زراوه‌ی فكری و ئایدیۆلۆژی گرنگ و بایه‌خداره بۆ پێگه‌یاندنی كادری رۆشنبیر و به‌ئه‌زموون، وتی : ده‌زگای ئایدیا له‌بواری مه‌عریفی و ئایدیادا جێگه‌ی دیاره و پشتیوانی بۆ په‌ره‌پێدانی دووپاتكرده‌وه.
كارگێری مه‌كته‌بی سیاسیی به‌ووردی باسی له پێشهات و گۆرانكارییه سیاسییه ناوخۆیی و هه‌رێمی كرد و روونیكرده‌وه كه كورد له قۆناغێكدایه كه رووبه‌رووی مه‌ترسی داعش بۆته‌وه و له‌هه‌مانكاتیشدا پرسی ئازایه‌تی و به‌ره‌نگاری پێشمه‌رگه و شه‌ڕڤانانی كورد له دژی تیرۆریستان وایكردووه هاوپه‌یمانییه‌كی نێوده‌وڵه‌تی پشتیوانی له كورد و پێشمه‌رگه بكه‌ن، بۆیه وتی: ئه‌م قۆناغه له هه‌موو كاتێك زیاتر پێویستی به یه‌كریزی و یه‌كگوتاریی سیاسیی هه‌یه تاوه‌كو هه‌نگاوه‌كانی سه‌ركه‌وتنی كورد خێراتر بكات.
حاكم قادر زیاتر له‌سه‌ر پرسی مه‌ترسی تیرۆریستان روونكردنه‌وه‌یدا كه ئه‌م شه‌ره ، ته‌نیا به‌رۆكی حزبێكی نه‌گرتووه، به‌ڵكو رووبه‌رووی ته‌واوی كوردبۆته‌وه و پێویستیشی به یه‌كریزی و یه‌كهێزیی كورد و لایه‌نه‌سیاسییه‌كانه و له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكیشدا تیرۆریستانی داعش له‌سه‌ر ده‌ستی پێشمه‌رگه و شه‌ڕڤانانی كورد تووشی شكستی ده‌بێـته‌وه و سه‌ركه‌تنی كوردیش نزیكه. به‌بیریشی هێنایه‌وه كه پێشمه‌رگه هه‌ر له شه‌نگاله‌وه تا ناوچه‌ی گه‌رمه‌سێر به‌ره‌نگاری تیرۆریستان بۆته‌وه .
هه‌روه‌ك له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی یه‌كێـتی و هێزه سیاسییه‌كان دووپاتیكرده‌وه كه یه‌كێتی له‌گه‌ڵ یه‌كریزی و فره‌حزبیدایه و بایه‌خیش به‌په‌یوه‌ندییه‌كانی خۆی ده‌دات له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ و عیراق و ده‌ره‌وه.
دواتر سه‌رۆك و ستافی ده‌زگای ئایدیا بیرورایان له‌باره‌ی ته‌وه‌ری وتووێژه‌كه‌وه ئاڵوگۆركرد و چه‌ند سه‌رنج و پرسیارێكیان به‌ئازادی خسته‌ڕوو و حاكم قادر وه‌ڵامی ته‌واوی سه‌رنج و پرسیاره‌كانی دایه‌وه.