ژماره‌ 4
  ژمارە:  4
ناسیۆنالیزم
کتێبی ژمارە (چوار) لە پڕۆژەی چەمکە فکری و فەلسەفییەکان
لە بڵاوکراوەکانی دەزگای ئایدیا بۆ فکر و لێکۆڵینەوە

ناسیۆنالیزم (یاخود نەتەوەگەرایی) ئایدیۆلۆژیایەک یان سیستەمێکی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابوورییە و کار لەسەر تۆخکردنەوە و زەقکردنەوەی بوون و بەرژەوەندییەکانی دەوڵەتێک یان نەتەوەیەکی دیاریکراو دەکاتەوە. زۆرجار ئەم زەقکردنەوەیە لەسەر حسابی نەتەوەیەکی دیکە دەبێت. وەک هەموو لایەکیش دەزانن تەنها چەند نەتەوەیەکی کەم لە جیهاندا ناژین، بەڵکو دەیان و سەدان نەتەوە بوونیان هەیە، هەربۆیە کاتێک هەریەک لەم نەتەوانە هەوڵ بۆ بەرژەوەندییە نەتەوەییەکانی خۆی بدات، بەرژەوەندیی گشت نەتەوەکان بەریەک دەکەون و پێکدا دەدەن. لێرەوەیە لە ناسیۆنالیزم بەگشتی لەم سەردەمەدا بۆتە جێگەی ڕەخنە و ڕەتکردنەوە. ڕەخنەگرانی ناسیۆنالیزم پێیان وایە ئەوەی کە دەبێت بەرژەوەندییەکانی بپاریزرێت نەتەوە و دەولەتەکان نین، بەڵکو مرۆڤەکانن، تاک و ئەندامانی ئەو دەوڵەت و نەتەوانەن. لە ئێستادا ئەوەی چارەسەرە بۆ کێشە نەتەوەییەکان، دووبارە زەقکردنەوەی جیاوازییە نەتەوەییەکان نییە، بەڵکو تێپەڕاندنی ئەو جیاوازییانە و گەڕانەوەیە بۆ چەمکێکی دیکە، ئەویش (ئینتەرناسیۆنالیزم)ـە لەبری (ناسیۆنالیزم)، واتە پێکەوە ژیانی سەرجەم گەلانی جیهان لەنێو بازنەیەکی نێونەتەوەییدا.

ژماره‌:  4

ناونیشان

هیچ داتایه‌ک به‌رده‌ست نیه‌ .
[email protected]
Anwar Hussen
Anwar Hussen
Anwar Hussen_bazgr
Anwar Hussen bazgr
Anwar Hussen bazgr
009647701535029