ژماره‌ 11
  ژمارە:  11

ماتریالیزم
کتێبی ژمارە (یانزە) لە پڕۆژەی چەمکە فکری و فەلسەفییەکان
لە بڵاوکراوەکانی دەزگای ئایدیا بۆ فکر و لێکۆڵینەوە

دوو ڕێباز یان دوو ڕێگەی سەرەکی هەن بۆ ڕاڤەی جیهان؛ ڕێگەیەکی ماتریالیستی و ڕێگەیەکی ئایدیالیستی. لەم نێوەندەدا چەندین ڕەوت و ڕێبازی دیکە هەن، بەڵام بە کۆی گشتی هەموویان لەژێر ئەو دوو چوارچێوەیەی سەرەوەدا پۆلێندەبن. ماتریالیزم بریتییە لە گەڕانەوە بۆ جیهانی شتە مادیی و بەرجەستەکان، مادە و بوونیش ئەوەیە کە درکپێکردن و هەستەکانمان نیشانمانی دەدەن. واتە بە شێوەیەکی گشتی هەموو ئەو شتانەی دەوری ئێمەیان داوە و ناومان لێ ناون "جیهانی دەرەکی". با نموونەی کاغەزێکی سپی وەربگرین: کاتێک من دەزانم ئەم کاغەزە سپییە ئەوە بۆ خۆی ئایدیایەکە، هەستەکانیشم ئەم ئایدیایەم پێ دەدەن، بەڵام مادە بریتییە لە خودی کاغەزەکە. هەر بۆیە کاتێک فەیلەسوفان قسە لە بارەی پەیوەندییەکانی نێوان بوون و فیکرەوە دەکەن، واتە دەربارەی پەیوەندیی مادە و ڕۆح، ئەوا لە ڕاستیدا خەریکی خودی هەمان ئەو پرسیارەن: کامیان: مادە یان ڕۆح، بوون یان فیکر؟ کامیان لەپێش ئەوی تریانەوەیە؟ فەلسەفەی ماتریالیزم پێی وایە مادە لەپێش فکر و ڕۆحەوەیە. هزری ماتریالیستی مێژوویەکی گەلێک دێرینی هەیە و لە سەردەمی یۆنانی کۆنەوە تا دەگات بە سەدەی نۆزدە و دانانی لە چوارچێوەیەکی زانستی و شۆڕشگێڕییدام لەلایەن مارکس و ئەنگڵسەوە.

ژماره‌:  11

ناونیشان

هیچ داتایه‌ک به‌رده‌ست نیه‌ .
[email protected]
Anwar Hussen
Anwar Hussen
Anwar Hussen_bazgr
Anwar Hussen bazgr
Anwar Hussen bazgr
009647701535029