ئه‌نوه‌ر حسێن (بازگر)
"هه‌رێمی كوردستان، به‌ره‌و دیموكراسی هه‌نگاو ده‌نێت"
كه‌ریم پاكزاد
گرفتێكی گه‌وره‌ی به‌رده‌م دیموكراسی له هه‌رێم و دروستكردنی قه‌یرانی سیاسی و یاسایی، ئه‌نجام نه‌دانی هه‌ڵبژاردنه‌كان له كاتی خۆیدا، كه ده‌بێت بیر له‌وه بكرێته‌وه له كات و ساتی خۆیداو به قبوڵكردنی ئه‌نجامه‌كان، ئه‌نجام بدرێت.
ماوه‌ی چه‌ند مانگه، به‌هۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمه‌وه، كوردستان ڕوبه‌ڕووی كێشه‌و ململانێی سه‌خت بووه، كه سه‌ره‌نجام له نێوان سێ خواستی (ریفراندۆم، هه‌مواركردنه‌وه‌و گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ په‌رله‌مان، بایكۆتی هه‌موو ئه‌گه‌رێك جگه له ده‌ستبه‌رداربوونی سه‌رۆكی هه‌رێم) سه‌ره‌نجام له نێوان بۆچوونی یه‌كه‌می پارتی دیموكراتی كوردستان و بۆچوونی سێیه‌می (ئۆپۆزسیۆن، گۆڕان، یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵ)، بۆچوونی ناوه‌ڕاست، بۆچوونی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، بووه ده‌ربازبوونی هه‌رێمی كوردستان له‌و قه‌یرانانه‌ی تێیكه‌وتبوو، ئه‌وه‌ش پاش بڕیاردانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به ڕازیبوونی، گه‌ڕانه‌وه‌ی ڕه‌شنووسی ده‌ستوور بۆ ناو هۆڵی په‌رله‌مان، بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌و سازان له‌سه‌ری، به توافق و ئاماده‌سازی بۆ هه‌ڵبژاردنێكی نوێ و ڕاده‌ستكردنی به كه‌سێكی تر، هه‌موو ئه‌مانه له كه‌متر له ساڵێكدا بكرێت، ئه‌م بۆچوونه هه‌مان ئه‌و بۆچوونه‌یه كه (ی.ن.ك) داوایكردووه، (سازان) بكرێت و كراش.
هه‌رێمی كوردستان، قۆناغێكی سه‌ختی تێپه‌ڕاند، به‌ڵام هێشتا چه‌ند گرفتی زۆر‌و زه‌وه‌ندی له‌به‌رده‌مدایه، كه پێویستی به سازان و دیالۆگ هه‌یه.
ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان، دواكه‌وتووه (ئۆپۆزسیۆن، ده‌سه‌ڵات به خۆدزینه‌وه تاوانبار ده‌كات له ترسی دۆڕان، یه‌كێتی كۆمسیۆن به به‌رپرسیار ده‌زانێت، پارتیش داواده‌كات له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم یان واده‌یه‌كی تر بێت).
هه‌رچۆنێك بێت، ئه‌گه‌ر وه‌كو كۆمسیۆنیش ده‌ڵێت، بۆ ئه‌م پڕۆسه‌یه هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌بێت بخرێته (1-11-2013) چی تێده‌چێت، ئه‌گه‌ر بخرێته ئه‌و كاته، هه‌ردوو هه‌ڵبژاردنه‌كان و به‌وه‌ش داوایه‌كی ئۆپۆزسیۆن جێبه‌جێ ده‌كرێت، كه شتێكی نامه‌شروعیشیان نه‌وتووه، ئه‌گه‌ر هه‌ر نه‌كرا، كۆمسیۆن نابێت بڵێت فریاناكه‌وین، چونكه هێشتا دوو مانگی له‌به‌رده‌مدایه بۆ خۆئاماده‌كردن، ئه‌گه‌ر خۆی له ئه‌نجامدانی پڕۆسه‌كه بدزێته‌وه بێگومان به‌رپرسیاره.
گرفتێكی تر، مه‌ترسی ساخته‌كارییه له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا، كه ده‌بێت هه‌ر پێنج هێزه سه‌ره‌كییه‌كه میساقێكی شه‌ره‌ف ئیمزا بكه‌ن و خۆشیان به‌دوور بگرن له‌م كاره.
له‌پاڵ ئه‌مه‌شدا بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌بێت دیسان هه‌رێم به‌ره‌و قه‌یران و كێشه‌ی تر نه‌بات.
له‌ناو هه‌رێمی كوردستاندا، ئه‌و پێنج هێزه سه‌ره‌كییه ده‌بێت ئه‌وه بزانن كه به‌بێ یه‌ك ناتوانن پڕۆسه‌ی خۆبه‌ڕێوه‌بردن له هه‌رێمدا به‌ڕێوه ببه‌ن، به‌ڵام ده‌بێت ڕێز له زۆرینه‌و كه‌مینه بگیرێت.
له‌پاڵ ئه‌وه‌شدا، یه‌كێتی و پارتی نابێت ڕێگا بده‌ن ئه‌و تاڵه مویه‌ی هێشتا په‌یوه‌ندی ئۆپۆزسیۆن و ده‌سه‌ڵاتی ڕاگرتووه بپچڕێت.
چونكه پچڕانی شیمانه‌ی (خۆپیشاندان، قه‌یران، بایكۆت، په‌كخستنی وڵات، ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌كی، پێكدا هه‌ڵپژان، هێرشی سه‌ختی هه‌ڵبژاردن)ی لێده‌كه‌وێته‌وه كه له به‌رژه‌وه‌ندی بارودۆخی سیاسی هه‌رێمی كوردستاندا نیه.
هه‌موو ئه‌م قه‌یرانانه‌ی هه‌رێمی كوردستان به ته‌نها سێ هه‌نگاو چاره‌سه‌ر ده‌كرێت و به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو لایه‌كیشی تێدایه.
هه‌نگاوی یه‌كه‌م: دانیشتنی هه‌ر پێنج كه‌سی یه‌كه‌می ئه‌و پێنج هێزه به زوویی.
هه‌نگاوی دووه‌م: ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی هه‌موو پرسه‌كان و دابه‌شكردنی پۆسته‌كان، كه چاره‌سه‌ری ناوه‌ند بۆ به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو لایه‌ك ده‌ستنیشان ده‌كات.
هه‌نگاوی سێیه‌م: پرۆتۆكۆَلێك له نێوان هه‌ر پێنج لا ئیمزا بكرێت و پڕۆژه‌كه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران جێبه‌جێ بكرێت كه ده‌ڵێت: (پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ یه‌كێتی، سه‌رۆك كۆمار بۆ پارتی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عیراق بۆ یه‌كێتی، سه‌رۆكی په‌رله‌مان بۆ گۆڕان، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت بۆ یه‌كگرتوو، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان بۆ كۆمه‌ڵ) له‌پاڵ دابه‌شكردنی پۆسته‌كانی وه‌زاره‌ت له هه‌ردوولا له نێوانیاندا.
بێگومان ته‌نها دابه‌شكردنی پله‌و پۆست و داهات و ئیمتیازی ئه‌م وڵاته ده‌توانێت ئارامی له هه‌رێمدا به‌رقه‌رار بكات.
یه‌كێتی و پارتیش ده‌بێت بزانن ئیتر هه‌ر دووبه‌دوو وڵات به‌ڕێوه‌بردن كارێكی باش نیه‌و له قازانجیان نیه‌و ده‌بێت ئۆپۆزسیۆنیش بكه‌نه هاوبه‌ش له‌و پله‌و ئیمتیازانه‌داو مافی خۆشیانه، به‌ڵام ده‌بێت ئۆپۆزسیۆنیش هه‌ندێك نه‌رم بێت.
هه‌ر ئه‌مه‌شه هه‌رێم به‌ره‌و دیموكراسی و پێشكه‌وتن و ئارامی ده‌بات و تاكه ئه‌لته‌رناتیڤی كۆتایی هێنانه به قه‌یرانه‌كانی هه‌رێم.