ئه‌نوه‌ر حسێن (بازگر)
له باره‌ی پرسیارێكی گرنگه‌وه كه ده‌كرێت، "ئایا یه‌كێتی شه‌ڕی داعش ده‌كات؟"
ئه‌گه‌رچی بۆ تێگه‌یشتن له باكگراوندی مێژووی ئه‌م كێشه‌یه، ده‌بێت بگه‌ڕێینه‌وه بۆ رابردوو چ له دوور چ له نزیك.
چونكه داعش و بزووتنه‌وه ئیسلامییه رادیكاڵه‌كان و گروپه فه‌نده‌مێنتاڵه‌كان چه‌نده له به‌ره‌كانی شه‌ڕ، سه‌ربازیانه روبه‌ڕوویان بیته‌وه، ئه‌وه‌نده‌ش پێویسته كه له رووی میدیایی و مه‌عریفییه‌وه مه‌ترسییه‌كانی ئه‌م ره‌وت و گروپانه بخرێته روو.
ئێستا پرسیاره گرنگه‌كه ئه‌وه‌یه، كام هێز له كوردستاندا له سه‌ره‌تاوه تا راپه‌ڕین، له‌وكاته‌وه تا ئێستا، له سه‌رده‌می كرانه‌وه‌ی میدیا، به‌قه‌ده‌ر (ی.ن.ك) هه‌ڵوێست و بیروبۆچوون و راگه‌یاندن و مه‌سج و په‌یامه‌كانی روون بووه، كه هه‌میشه ئه‌وه‌ی به كۆمه‌ڵگه وتووه، كه ئه‌م گروپانه مایه‌ی هه‌ڕه‌شه‌و مه‌ترسین، له‌سه‌ر ئازادی و دیموكراسی، له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ژنان و ئازادییه شه‌خسییه‌كان، مه‌ترسین له‌سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی فێمێنیزم و هیومانیزم، له‌سه‌ر ئازادی عه‌قیده‌و به‌یان.
كه‌م هێز هه‌یه، له ستراتیژیدا، له ئه‌جێنداو بیركردنه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تییه‌كه‌یدا به عه‌مه‌لی و به فعلی له میدیا‌و بۆچوونه‌كانیدا به‌قه‌ده‌ر یه‌كێتی به‌جددی كاری له‌سه‌ر روونكردنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی ئه‌م گروپه تیرۆریستییانه‌و فه‌نده‌مێنتاڵانه كردبێت...؟!
كام هێز هێنده‌ی یه‌كێتی له رۆشنكردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی كه ئه‌م هێزانه نه‌ك هه‌ر مه‌ترسین بۆ كۆمه‌ڵگا، به‌ڵكو مه‌ترسین له‌سه‌ر ئازادییه شه‌خسییه‌كان و ئازادی راگه‌یاندنی عه‌قیده‌و به‌یان، به ئاشكرا بڵێت، تیرۆر‌و گروپه تیرۆریستییه‌كان و تیرۆریزم، ده‌رهاویشته‌ی تونده‌ڕه‌وی و فه‌نده‌مێنتاڵیزم و گروپه ئیسلامییه رادیكاڵه‌كانه.
خۆ ره‌نگه ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌وڵانه‌ی یه‌كێتی، به‌شێك له نووسه‌ران و رووناكبیران و ئازادیخوازان و به‌شێك له كۆمۆنیسته‌كان نه‌بووایه، بارودۆخی كوردستان به‌ده‌ست ئه‌م گروپانه‌وه له ئێستا خراپتر ده‌بوو و سیناریۆكانی نه‌جاتی جه‌زائیر، تاڵیبان له ئه‌فغانستان، شه‌باب له سۆماڵ، بۆكۆحه‌رام له نه‌یجیریا، له كوردستان دووباره ده‌بوونه‌وه، به‌وپێیه‌ی ژینگه‌یه‌كی له‌بار بۆ گه‌شه‌كردنی ئه‌م بزووتنه‌وانه له‌ئارادایه، به‌ڵام زۆرجار هێزی پێشڕه‌و خه‌ڵكی هۆشیارو ده‌سته‌یه‌ك له نوخبه‌و بژارده ده‌توانن رۆڵیان هه‌بێت له پاشه‌كشه‌ی ئه‌م بزووتنه‌وانه، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی له كوردستاندا روویداوه، ئه‌گه‌رچی ئه‌مه مانای ئه‌وه نییه، مه‌ترسی نه‌بوون له رابردوو یان نابن له داهاتوو، به‌ڵام چونكه چه‌ند هێزی ئیسلامی رادیكاڵ هه‌بوو له كوردستان كه له‌سه‌ر ده‌ستی یه‌كێتی و چه‌ند هێزی تر‌و نوخبه‌یه‌ك پاشه‌كشه‌ی گه‌وره‌یان پێكراوه‌و كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان له هاوشێوه بوونی سۆماڵ و نه‌یجیریا رزگاری بوو، خۆ ئه‌گه‌ر به توندی به‌ر به‌ولێشاوه نه‌گیرایه كه ئه‌م گروپانه ده‌ستیاندایه، ئێستا بارودۆخه‌كه له‌وه خراپتر ده‌بوو...
بۆ باشتر تێگه‌یشتن له مه‌ترسییه‌كانی ئه‌م گروپانه، ئایا جگه له‌وان، كه‌سێك هه‌یه له‌پشت كوشتنی عبدالخالق معروف، فه‌رهاد فه‌ره‌ج، یان فتواكانی كوشتن له دژی شێركۆ بێكه‌س، ناسك ئه‌حمه‌د، فه‌رهاد پیرباڵ و چه‌ندینجار هه‌وڵی تیرۆركردنی مه‌لا به‌ختیار..؟!
بۆچیش...؟ ته‌نها ئه‌وه‌ی كه ئه‌م نووسه‌رانه، دژی ئه‌و ترادسیۆنه باوانه قسه‌یان ده‌كرد، كه ده‌یانویست رێگه‌ی نه‌جات نیشانی ئینسانه‌كان بده‌ن، كۆمه‌ڵگه‌و تاكه‌كان هۆشیاربكه‌نه‌وه كه ئه‌م بیروباوه‌ڕه دۆگما‌و سوننه‌تیانه، كار‌و به‌رهه‌می ئه‌م هێزو گروپه فه‌نده‌مێنتاڵ و رادیكاڵانه‌یه كه ده‌یانه‌وێت به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یدا بسه‌پێنن، به ناوی دین و مقدسات و عه‌قیده‌و بیروباوه‌ڕه‌وه...
له‌مباره‌یه‌وه، زۆر حزب و گروپی سیاسی له كوردستاندا هه‌ن كه هه‌موو مێژوو، ئه‌ده‌بیاتیان هه‌ڵده‌یته‌وه، دوو هه‌ڵوێست و موقفی جددی نا‌بینیت، به‌رامبه‌ر ئه‌م هێزه رادیكاڵانه، له ئاستی میدیا‌و كۆڕ‌و كۆبوونه‌وه‌و هۆشیاركردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه رۆڵی چالاك و فه‌عالیان نه‌بووه.
كه‌واتا رۆشنه، كه ئێستا كێشه‌و قه‌یرانه‌كه به ته‌نها به شه‌ڕ یه‌كلایی نابێته‌وه له‌گه‌ڵ گروپێكی وه‌كو داعش، به‌ڵكو مێژوو و باكگراوندی به‌گژداچوونه‌وه‌ی ئه‌م هێزانه یه‌كێكه له فاكته‌ره گرنگه‌كان، كه ده‌بوو هه‌موو ئه‌و هێزانه‌ی كه خۆیان به نوێنه‌رو پێشه‌نگی كۆمه‌ڵگه ده‌زانن، كاریان له‌سه‌ر بكردایه، به‌ڵام به‌داخه‌وه له رابردوودا به‌شێكی زۆری ئه‌م ئه‌ركه خرایه ئه‌ستۆی یه‌كێتی و به‌شێك له رووناكبیران و كۆمۆنیسته‌كان.
ده‌كرێت ئه‌م هێزانه له خۆیان بپرسن، فه‌رهاد فه‌ره‌ج و عبدالخالق معروف-یان له‌سه‌ر چی تیرۆر‌و شه‌هید كرد؟، ئه‌گه‌ر بۆیان بلوێت، چه‌ند فه‌رهاد و مه‌عروفی تر له كوردستان تیرۆر ده‌كه‌ن؟
ده‌كرێت بزانرێت چه‌ندینجار بۆچی هه‌وڵی تیرۆركردنی شێركۆ بێكه‌س، مه‌لا به‌ختیارو رێبوار ئه‌حمه‌دتان دا؟، ئه‌گه‌ر ره‌وشه‌كه له‌بار بێت، سه‌دان فتوای تری وا ده‌ده‌ن...؟
بۆچی ئاماده نه‌بوون، ئه‌مانه وه‌كو ئینسانێك قبوڵبكه‌ن كه خاوه‌نی بیروبۆچوونی خۆیانن و ئه‌گه‌ر مخالفی ئێوه‌شن، دیالۆگ بكه‌ن، نه‌ك تیرۆر، به‌ڵام روونه كه ئه‌مانه ته‌نها زمانی كوشتن و تیرۆر تێده‌گه‌ن.
به باوه‌ڕی من، به‌راورد به رابردوو، ده‌یه‌ی هه‌شتاكان و ته‌نانه‌ت نه‌وه‌ده‌كانیش ره‌وتی چه‌پ و بزووتنه‌وه‌ی ئه‌نتی فه‌نده‌مێنتاڵ به‌هێزترو كاریگه‌رتر بوو تائێستا، كه به‌هۆی چه‌ندین فاكته‌ر، زۆر هێزو لایه‌ن و ته‌نانه‌ت هه‌ندێك له رووناكبیرانیش، خۆیان له‌م كاره نه‌دا، یان پاشه‌كشه‌یان كردووه.
بێگومان كاتێك هێزه ئه‌نتی فه‌نده‌مێنتاڵ و رادیكاڵه‌كان پاشه‌كشه ده‌كه‌ن، ئه‌م گروپانه باشتر خۆیان ده‌خرێنه كۆمه‌ڵگه‌وه، له نموونه‌ی داعش و هاوشێوه‌كانیان و ده‌بنه مایه‌ی نه‌گبه‌تی و ماڵوێرانی به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌وه، بۆیه ده‌بێت ئه‌م هێزه ئه‌نتی رادیكاڵانه له رابردوو، جه‌سورانه‌تر بێنه مه‌یدان بۆ روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی مه‌ترسی و خه‌فه‌قانێك كه ده‌یانه‌وێت به به‌ر كۆمه‌ڵگه‌یدا بكه‌ن و ره‌نگه كاته‌كه‌ش گونجاو بێت له‌سه‌روبه‌ندی هاتنه‌كایه‌ی ره‌وشێكی نائارام و نائینسانی كه داعش وه‌كو كۆپی ئه‌م گروپانه، له موسڵ و چه‌ند شوێنێكی تر خوڵقاندوێتی.
داعش و نزیكه‌كانیان، داعش و له‌یه‌كچووه‌كانی داعش، داعش و هه‌ندێك له هێزه فه‌نده‌مێنتاڵه ماسككراوه‌كانی وه‌ك داعش، ئه‌گه‌ر ئێستا وه‌كو داعش ره‌فتار ناكه‌ن ئه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه نییه كه باوه‌ڕیان به‌و كارانه نییه، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ هه‌نگاوێكی داعشدا بزه ده‌یانگرێت و بست بست باڵا ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه نایكه‌ن بۆیان ناكرێت.
ئه‌گه‌رنا، چه‌ندین له‌م گروپانه‌و رێبه‌رانیان، ته‌فسیرو ته‌ئویلی نامه‌نتیقی، نائینسانی بۆ دێڕه شیعرێك، یان نۆڤلێت و رۆمانێك ده‌كه‌ن؟ هه‌زاران وشه‌ی فه‌سادو بێ ئه‌خلاقی و بێ دینی ده‌خه‌نه پاڵ تابلۆیه‌ك! و فتوای كوشتنی سه‌دان ژن ده‌ده‌ن له‌سه‌ر پۆشینی جله‌به‌رگ و مۆدێل و ئاره‌زووه‌كانیان، هاوكات بۆیان بلوێت وه‌كو پێشتر، هه‌موو دووكانه‌كانی مه‌ی فرۆشی و شوێنه گه‌شتوگوزارییه‌كانی تایبه‌ت به گه‌نجان و لاوان ته‌فروتونا ده‌كه‌ن.
ئێستا دیاره، ئه‌و هێزه‌ی كه له رابردوودا به ره‌سمی و عه‌له‌نی، به واقیعی یان میدیایی وه‌ڵامیان نه‌دراوه‌ته‌وه‌و به‌ریان پێنه‌گیراوه، ئێستاش ئاسان نییه روبه‌ڕوبوونه‌وه‌یان، بۆیه ئه‌م هێزانه چه‌نده خۆیان مه‌ترسین و ئه‌و هێزانه‌ش كه له رابردوودا هه‌ڵوێسته‌و بۆچوونی رۆشنیان نه‌بوو، بۆیه به‌گژداچوونه‌وه‌ی ئه‌م گروپانه له ئێستا‌و داهاتووش به‌رپرسن، بۆیه ئه‌ركی هه‌موو هێزه مه‌ده‌نی و سیكۆیلارو چه‌په‌كان و رۆشنبیرانه، كه له‌مه‌ودووا باشتر له رابردوو له مه‌ترسی ئه‌م هێزانه تێبگه‌ن و روبه‌ڕوویان ببنه‌وه.