هاوولاَتی
به‌شی یه‌كه‌م/ ژ(803)، 25/1/2012
به‌شی دووه‌م/ ژ(804)، 29/1/2012
ئه‌وكاته‌ی بڕیاردرا (مه‌سیح) له‌خاچبدرێت، په‌یامه پیرۆزه‌كانی كۆتاییان نه‌هات و رێگا له بلاَوبوونه‌وه‌ی نه‌گیرا.
كاتێكیش خه‌لیفه موقته‌دیر هه‌ستیكرد تارمایی شۆڕشێكی كۆمه‌لاَیه‌تی حه‌للاجی له ئاسۆدایه، بڕیاریدا بۆ سه‌ركوتكردنی ئه‌و شۆڕشه حه‌للاج له خاچبدرێت.
له به‌نگلادیش به تۆمه‌تی ده‌رچوون له یاسا‌و بلاَوكردنه‌وه‌ی به‌ناو كتێبی پڕوپوچ (ته‌سلیمه نه‌سرین) ده‌كه‌وێته به‌ر مه‌ترسی و ناچارده‌كرێت رووبكاته تاراوگه.
له چیللی و له‌سه‌ر ده‌ستی دیكتاتۆر ئه‌نگۆستۆپنیۆشێدا ، "ڤیكتۆر خارا" به‌خۆی و گیتاره‌كه‌یه‌وه له گۆڕه‌پانی سانتیاگۆ، به تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی كه سروودبێژی شۆڕش بووه له خاچ ده‌درێت و ده‌درێته به‌ر رێژنه‌ی گولله.
سه‌لمان روشدی؟ به تۆمه‌تی نووسینی ئایاتی شه‌یتانی و ده‌رچوون له یاساكانی دین، هه‌ر ساڵه‌ی خه‌لاَتی كوشتنه‌كه‌ی زیاد ده‌كرێت و ناچارده‌كرێت پۆلیس پارێزگاری لێبكات تا ئه‌ویش له‌خاچ نه‌درێت.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له به‌ندی (19) رێككه‌وتننامه‌ی (UN) سه‌باره‌ت به ئازادی فكر و ده‌ربڕین و چاپكردن، كه دیاره زۆر له ولاَتانی دونیا ئیمزایان كردووه ده‌ڵێت"هه‌موو كه‌سێك مافی ئازادی ده‌ربڕینی بیروبۆچوونه‌كانی خۆی هه‌یه، ئه‌م مافانه مافی هه‌بوونی ئازادییه به‌بێ ده‌ستێوه‌ردان و مافی خستنه‌رووی بیروبۆچوونه‌كانه، هه‌روه‌ها مافی له‌دووگه‌ڕان و په‌یداكردن و بلاَوكردنه‌وه‌ی زانیاری و بۆچوونه‌كانه، و به‌كارهێنانی هه‌موو ئامڕازه‌كانی بلاَوكردنه‌وه به‌بێ هیچ سنوورێك ده‌گرێته‌وه.
بێگومان هه‌ركام له‌مانه خاوه‌نی ئایدیا‌و بیروبۆچوونی ئازادانه‌ی خۆیان بوون، به له خاچدان و كوشتن و هه‌ره‌شه‌كردن لێیان، نه‌یانتوانی رێگه له بلاَوبوونه‌وه‌ی په‌یامه‌كانیان بگرن و، له‌و رێگایه دووریانبخه‌نه‌وه، به‌ڵكو خودی خۆیان و په‌یامه‌كانیان بۆ هه‌میشه گه‌ل و نه‌ته‌وه‌و گشت مرۆڤایه‌تی شانازییان پێوه‌ده‌كات....!
بێگومان كورد، وه‌كو گه‌لێكی چه‌وساوه و ژێرده‌ست به‌شێك بووه له‌و چه‌وسانه‌وه‌یه به‌رامبه‌ر گه‌له‌كه‌ی، كه نووسه‌رو رۆشنبیره‌كانی ئه‌نجامدراوه، هه‌ربۆیه له هه‌موو سیستمێكی سیاسی باشتر هه‌ست به چه‌رمه‌سه‌رییه‌كانی نه‌بوونی ئازادی ده‌كات و له‌دوای راپه‌ڕینی خه‌ڵكی كوردستانیش به ده‌یان هه‌زار كتێب چاپكراون و ئازادی به‌شێوه‌یه‌كی باش دراوه به میدیاكان. ئه‌گه‌رچی هێشتا پێویستی به‌وه‌یه رێگری و مه‌ترسییه‌كانی به‌رده‌م میدیا به‌ته‌واوی لاببرێت.
به‌لاَم به به‌راورد له‌گه‌ڵ ولاَتانی ناوچه‌كه هه‌رێمی كوردستان له بواری راگه‌یاندن و چاپ و میدیا زۆر له‌پێشه‌وه‌یه، كه ده‌بێت هه‌موو هه‌نگاوه‌كانی تر بگیرێته به‌ر له‌پێناو ده‌سته‌به‌ركردنی ئازادی بێ سانسۆر و بێ قه‌یدو مه‌رج له چوارچێوه‌ی یاسایه‌كی نوێ و مۆدێرندا.
وه ئه‌م پێشه‌كییه بۆ ئه‌وه‌یه كه بڵێم له كوردستان خه‌ریكه دیارده‌یه‌ك سه‌رهه‌ڵئه‌دات.
ئێستا له بازاڕه‌كانی سلێمانی كتێبی "چه‌پكێك له مێژووی كۆمه‌ڵه"ی ئیبراهیم جه‌لال كۆپی ده‌كرێت به (25000)دینار ده‌فرۆشرێت.
له بازاڕه‌كانی هه‌ولێر دیوانه شیعریه‌كه‌ی قوبادی جه‌لیلزاده " ستیانی به‌فر پڕه له ریشۆڵه" كه به داخه‌وه پێش بلاَوبوونه‌وه‌ی چه‌ند دانه‌یه‌كی له كۆگای ده‌زگای ئاراس ده‌دزرێت و دواتر مه‌لایه‌كی ئاینی له مزگه‌وتی هه‌ولێر ته‌كفیری ده‌كات و خۆشتر له‌وه‌ش سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌وقافی په‌رله‌مان و داواكاری گشتی سكالاَیان دژی قوباد‌و ده‌زگای ئاراس تۆماركردووه.
سه‌یره، ئه‌گه‌ر وامان دانا مه‌لا با هه‌ر خه‌ریكی ئه‌م كارانه بێت وه‌كو هه‌میشه، به‌لاَم لیژنه‌ی په‌رله‌مانی و داواكاری گشتی ئه‌م كارانه دژی شاعیرێكی گه‌وره و ده‌زگایه‌كی وا كه شایانی خه‌لاَت و رێزلێنانه له به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو ئه‌ركه‌ی گرتویه‌تیه ئه‌ستۆ به چاپكردنی هه‌زاران كتێب كه‌چی سكالاَیان له‌سه‌ر تۆمار بكرێت.
بێگومان ئه‌وه به‌رته‌سكردنه‌وه‌ی سنووره‌كانی ئازادییه، ئه‌ی داواكاری گشتی له‌سه‌ر شته گرنگه‌كانی تر كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان و كوشتنی رۆژنامه‌نووسان و دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی بۆ قسه‌ی نییه.
كتێبه‌كه‌ی قوباد له هه‌ولێر به نهێنی كۆپی ده‌كرێت و ده‌فرۆشرێت به (15000)،دینار له بازاڕه‌كانی دهۆك كتێبه‌كه‌ی "ئه‌یوب بارزانی" به نهێنی ده‌فرۆشرێت. ئه‌م سێ نمونه‌یه كۆتایی نهێنی فرۆشتنی كتێب و رۆژنامه‌گه‌ری نییه له هه‌رێمی كوردستاندا، به‌ڵكو پێشتریش شاهیدی فرۆشتنی نامیلكه‌ی "بوك و زاوای موسوڵمان" بووین ، پێش ئه‌ویش كتێبه‌كه‌ی مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی "ژن و شه‌رع و ئیسلام".
قسه ئه‌وه نییه ئه‌م مه‌سه‌له‌یه شتێكی تازه‌و نوێیه له ناوچه‌كه‌دا، به‌لاَم بۆ هه‌رێمی كوردستان ئه‌مه به سه‌ره‌تای مه‌ترسییه‌كی جدی ده‌زانم، سه‌ره‌تایه‌كه بۆ خوڵقاندنی دیارده‌یه‌ك گه‌ر هه‌ر كتێب و نامیلكه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌كرا یان ژماره‌ی سپاردنی فه‌رمی پێنه‌درا یان ده‌قه‌كه‌ی هه‌ڵه‌ی مێژوویی تێدابوو كه نابێت بلاَوبكرێته‌وه‌و بفرۆشرێ. به‌لاَم دواتر به نهێنی یان وه‌كو ده‌ڵێن به قاچاغ بفرۆشرێت.
پێم سه‌یره له هه‌رێمی كوردستاندا كه تا ئه‌و شوێنه‌ی ئازادی راگه‌یاندن به ره‌سمی و به یاسا نووسرابێت، تا ئه‌و شوێنه‌ی له هه‌ر ئه‌ندام په‌رله‌مان و به‌رپرسێكی حزبی و حكومی، هه‌ر نووسه‌رو روناكبیرێك ده‌پرسیت ئه‌م كاره مه‌حكوم ده‌كات و دژیه‌تی.
هه‌روه‌ها له ره‌شنووسی ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستانیشدا له ده‌روازه‌ی دووه‌م له مافه سه‌ره‌تاییه‌كان له به‌شی یه‌كه‌م مافه شارستانی و سیاسیه‌كان له خاڵی ده‌یه‌م هاتووه "هه‌موو كه‌س مافی ئازادی ده‌ربڕینی هه‌یه و پێویسته ئازادی رۆژنامه‌نووسی و هۆكانی را ده‌ربڕین و راگه‌یاندن و فره لایه‌نیان مسۆگه‌ربكرێت، به‌لاَم نابێت مافی توندوتیژی و رق و كینه بره‌وپێبدات.
قسه‌كه‌ش ئه‌وه‌یه كه هه‌موومان بڕوامان به‌وه‌یه كه ئازادی هه‌بێت به تایبه‌تی ئازادی راگه‌یاندن، ئازادی عه‌قیده – به‌یان.
به‌لاَم ئایا كێیه رێگا ده‌گرێت له‌وه‌ی ئه‌م كتێب و نامیلكانه به ئاشكرا بفرۆشرێن له‌سه‌ر شه‌قام و ناو كتێبخانه‌كان؟ واده‌كات ته‌نها چه‌ند كه‌سێك سودمه‌ند بن و كۆپی بكه‌ن له‌كاتێكدا نرخی هه‌ریه‌ك له‌م كتێبانه له (10000) زیاتر نییه، به‌لاَم بگاته (25000 –50000)دینار.
ره‌نگه ره‌هه‌نده سیاسی و ره‌هه‌نده‌كانی په‌یوه‌ستی ئازادی له‌م ولاَته‌دا ده‌یان جار مانا‌و به‌های زیاتره له نرخه‌كه‌ی هه‌رچه‌نده بێت.
چونكه یه‌كێك له‌و چه‌مكه گرنگانه‌ی كه ئێستا كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراسی و مه‌ده‌نیی و سیكۆلاره‌كان خۆرئاوای پێده‌ناسرێته‌وه بوونی میدیای ئازاد، رۆژنامه‌وانی چاپ و نه‌شری كتێب و بلاَوكراوه‌كان و كه‌ناڵه‌كانی ته‌له‌فزیۆن و رادیۆ‌و ده‌زگای چاپ و بلاَوكردنه‌وه‌یه به‌بێ هیچ سانسۆرێك.
له لایه‌كی تره‌وه له یاسای بنه‌ڕه‌تی و سه‌ره‌كی ولاَتێكی وه‌كو سویددا كه یه‌كه‌م جار له ساڵی (1766) نووسراوه‌ته‌وه و دواتر ئاڵوگۆڕی به‌سه‌ردا هاتووه ده‌ڵێت "مه‌به‌ست له ئازادی مافی چاپكردن، ئه‌و مانایایه كه هه‌ر هاوولاَتیه‌كی سویدی بێ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێته‌وه بۆ هیچ ده‌زگا یاخود ئۆرگانێكی گشتی بێ ئه‌وه‌ی هیچ له‌مپه‌ڕێكی له‌به‌رده‌مدا دابنرێت مافی چاپكردنی هه‌یه".
ئه‌وه‌ش دیار‌و ئاشكرایه كه یه‌كێك له فاكته‌ره‌كانی سه‌ركه‌وتنی بلۆكی خۆرئاوا له جه‌نگی سارد‌و دژی بلۆكی خۆرهه‌لاَتی بوونی ئازادی میدیا‌و راگه‌یاندن بوو.
هه‌رچه‌نده من واینابینم كه، حكومه‌ت و ده‌سه‌لاَت و ته‌نانه‌ت زۆر له حزبه‌كانیش دژی بلاَوكردنه‌وه‌ی ئه‌و كتێبانه بن، یان له‌گه‌ڵ دانانی سانسۆر بن.
بۆ نمونه، له كتێبی "چه‌پكێك له مێژووی كۆمه‌ڵه" كه له سلێمانی چاپ و بلاَوكراوه‌ته‌وه، باس له مێژووی كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی كوردستان ده‌كات، تا ئه‌م ساته‌ش باوه‌ڕ ناكه‌م هیچ كه‌سێك به ره‌سمی فشاری خستبێته سه‌ر فرۆشتنی و ئه‌گه‌ر كارێكی واش كرابێت هه‌ڵه‌یه‌و ده‌بێت رێگای پێنه‌درێت.
هه‌رچه‌نده كتێبه‌كه به‌داخه‌وه وه‌كو له هاوڕێكانی نووسه‌ری كتێبه‌كه‌م بیستووه كه هه‌ڵه‌ی مێژوویی تێدایه، گێڕانه‌وه‌ی رووداوه‌كان به‌و شێوه‌یه نییه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا گێڕانه‌وه‌ی مێژوو كارێكی هێنده ئاسان نییه، به‌ڵكو پێویستی به‌وه‌یه كه كێشه‌و گرفتی تری دروست نه‌كه‌ین له ئه‌نجامی نووسینی كتێبێك كه به داخه‌وه ئه‌م كتێبه‌و زۆر له كتێبه‌كانی تر دروستیكردووه.
به‌تایبه‌تی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان هێشتا گیرۆده‌ی به‌شێك له‌و رووداوه نێگه‌تیڤه مێژووییانه‌ی سه‌رده‌می شه‌ڕی ناوخۆ‌و رووداوه‌كانه له شۆڕشی ئه‌یلول تا ده‌گاته ئێستا وه ئه‌گه‌ر هه‌ر قه‌رار بێت ئه‌م رووداوانه باسبكرێت و بلاَوبكرێته‌وه پێویسته پێش هه‌مووشت ئه‌وه له‌به‌رچاو بگرین كه ده‌بێت نووسه‌ر زۆر راستگۆ بێت و به راستی مێژووی رووداوه‌كان بنووسێته‌وه یان باس له كوشتنی ئه‌م و ئه‌و بكرێت، بۆ نمونه یاداشته‌كانی گیڤارا و گێڕانه‌وه‌كانی ئۆجه‌لان و ته‌نانه‌ت قامشلۆش باس له‌م خاڵه نێگه‌تیڤانه ناكات كه كێ كێی كوشتووه‌و گرفت بۆ حزب و ولاَته‌كه‌یان دروست بكه‌ن.
پێویسته به وردبینییه‌وه سه‌یری ئه‌م رووداوانه بكات نه‌ك ئه‌وه‌نده‌ی تر دۆخه‌كه بئاڵۆزێنێت.
راسته مێژووی شۆڕشی خه‌ڵكی كوردستان كۆمه‌ڵێك نهێنی زۆری تێدایه كه هێشتا ونن و خه‌ڵك نایزانن، بۆیه پێویسته‌و ئه‌ركی ئه‌وانه‌یه كه به‌شداربوون و ده‌یزانن، به‌لاَم به ویژدان بیگێڕنه‌وه‌و ته‌نها هه‌قیقه‌ته‌كان باسبكه‌ن، نه‌ك به میزاج و ئاره‌زووی خۆیان شت بڵێن و بنووسنه‌وه یان باس له كوشتنی ئه‌م و ئه‌و بكرێت؟، بۆ نمونه یاداشته‌كانی گیڤاراو گێڕانه‌وه‌كانی ئۆجه‌لان و ته‌نانه‌ت قاسملۆش باس له‌م خاڵه نێگه‌تیڤانه ناكات كه كێ كێی كوشتووه‌و گرفت بۆ حزب و ولاَته‌كه‌یان دروست بكه‌ن.
بۆ نمونه له كتێبی "چه‌پكێك له مێژووی كۆمه‌ڵه" به‌داخه‌وه كه به‌شێك له هاوڕێكانی كاك ئیبراهیم جه‌لال ده‌ڵێن نه‌ك قسه‌ی من بێت كه "به‌شێك له‌و مێژووه شێوێندراوه‌و راست نین، به‌شێك له گێڕانه‌وه‌ی رووداوه‌كان وانییه كه نووسه‌ر نووسیویه‌تی".
بۆیه هه‌ر زوو مامۆستا جه‌عفه‌ر وه‌لاَمی ئه‌و كتێبه‌ی دایه‌وه، كاك مه‌لا به‌ختیاریش وه‌لاَمی ده‌داته‌وه‌و سه‌ره‌ڕای كاك ئاوات عه‌بدولغه‌فورو خه‌ڵكانی تر.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه دیسان من كتێبه‌كه‌م خوێندوه‌ته‌وه‌و له‌ناو رووداوه‌كان نه‌بووم ئه‌گه‌ر ئه‌و بۆچوونه‌ی ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی تریش راست بێت، دیسان هه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نیم كه كتێبه‌كه رێگری له فرۆشتن و چاپكردنی بكرێت به‌ڵكو ده‌بێت وه‌لاَم بدرێنه‌وه.
وه ئه‌وه‌نده‌ی بشزانم، ئه‌و بۆچوونانه راست نین كه گوایه له‌لایه‌ن یه‌كێتی و كاك به‌ختیارو خه‌ڵكانی تره‌وه رێگری له فرۆشتنی كرابێت وه‌كو باسده‌كرێت.
چونكه یه‌كێتی بۆخۆی باوه‌ڕی ته‌واوی به ئازادی راگه‌یاندن و بیروبۆچوون هه‌یه به تایبه‌تی له رووداوی رۆمانی "سه‌گوه‌ری" محه‌مه‌د موكری له شاخ و داكۆكی هه‌ڤاڵ مام جه‌لال هه‌ر ئه‌و كات وتی "ده‌بێت نووسین به نووسین وه‌لاَم بدرێته‌وه و ژیان و ئازادی بۆ نووسه‌ران فه‌راهه‌م بكرێت" سه‌لماندنی ئه‌و راستییه‌ن.
له‌وه‌ش زیاتر هه‌موو كه‌س ئه‌وه ده‌زانێت كه مام جه‌لال خۆی تا چه‌ند له‌گه‌ڵ له‌گه‌ڵ ئازادی و رێزگرتن له نووسه‌ران و رۆژنامه‌نووسان و روناكبیرانه له كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌شدا، به‌گشتیش به‌شێكی زۆر له به‌رپرسانی یه‌كێتی باوه‌ڕیان به ئازادی راگه‌یاندن و مافی نووسه‌ران و نووسین و بلاَوكردنه‌وه‌و وه‌لاَمدانه‌وه هه‌یه.
هه‌روه‌ها نۆڤلێتی"مولازم ته‌حسین و شتی تر" فه‌رهاد پیرباڵ، كه كه‌وته به‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی چه‌ند كه‌س له هه‌ولێرو كۆمه‌ڵێك پێشمه‌رگه‌ی دێرین، كه گوایه سوكایه‌تیان پێكراوه‌و پارێزگاری له ئازادی نووسینی پیرباڵ كرا له‌لایه‌ن یه‌كێتی.
هه‌رچی په‌یوه‌سته به كاك مه‌لا به‌ختیاره‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی وه‌لاَمی كتێبه‌كه ده‌داته‌وه و بۆچوونی تایبه‌تی خۆشی هه‌یه له‌ناو یه‌كێتیدا، كه‌سێكه كه زۆر بڕوای به ئازادی به‌رامبه‌ره‌كانی هه‌یه، كه‌سێك كه زۆر باوه‌ڕی به ئازادی و بیروبۆچوونی نووسین و وه‌لاَمدانه‌وه و ئازادییه شه‌خسیه‌كان و دژی سانسۆر‌و پێشێلكردنی مافی به‌رامبه‌ره.
بۆ نمونه ئه‌وكاته‌ی پشكۆ نه‌جمه‌دین له ژماره‌ی (175) ی رۆژنامه‌ی رۆژنامه له 12/2/2008 له‌سه‌ر كتێبه‌كه‌ی (ئه‌زمون و یاد) نووسی كه ژماره‌ی سپاردنی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و به‌رێوه‌به‌رێتی چاپ و بلاَوكردنه‌وه پێ‌نادرێت.
هه‌ر ئه‌وكات وه‌كو من بزانم مه‌لا به‌ختیار ئاماده‌یی ده‌ربڕی كتێبی (ئه‌زمون و یاد) هه‌ردوو به‌رگی یه‌كه‌م و دووه‌می بۆ چاپ بكرێت و راشیگه‌یاندبوو "نابێت رێگری له چاپكردنی ئه‌م كتێبه‌و هه‌ر كتێبێكی تر بكرێت".
پاش بلاَوبوونه‌وه‌ی به‌رگی دووه‌می ئه‌زمون و یادیش بینیمان كه كتێبه‌كه باسی له بیره‌وه‌ری رۆژانی شاخ و كێشه‌و گرفته‌كانی نێو حزب و حزبی كوردی به‌تایبه‌تی ململانێكانی ناو ی.ن.ك و جیابوونه‌وه‌ی ئالاَی شۆڕش ده‌كات.
به‌لاَم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه كتێبه‌كه بێ ره‌خنه نه‌بوو، به‌لاَم هه‌ر له‌لایه‌ن ده‌زگاكه‌ی مه‌لا به‌ختیارو رۆژنامه‌ی چاو‌دێر ریكلامی بۆكراو له ڤیستیڤاڵی گه‌لاوێژ خه‌لاَتی ساڵی باشترین كتێب و پڕفرۆش‌ترین كتێبی وه‌رگرت و دواجاریش چاپی سێیه‌می كرایه‌وه.
جیا له‌وه‌ش هه‌ر ئه‌وكاته مه‌لا به‌ختیار له‌سه‌ر مه‌سه‌له فكرییه‌كان له‌گه‌ڵ براده‌رانی ره‌هه‌ند كه‌وته ناكۆكی، لای مام جه‌لال دیفاعی لێ‌كردن و وتی "ئه‌وانه خه‌ڵكی پاك و باشن و پێویسته یه‌كێتی مافیان بپارێزێت".
له‌كاتی بلاَوبوونه‌وه‌ی رۆمانی "منداڵبازی" فه‌رهاد پیرباڵیش ئه‌وكات فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌و ده‌یان پێشمه‌رگه‌ی دێرین داوای گرتن و دادگایی و ده‌ركردنی فه‌رهاد پیرباڵیان كرد.
به‌لاَم هه‌ر ئه‌وكاتیش له‌رێگه‌ی مه‌لا به‌ختیاره‌وه به‌ڕێز مام جه‌لال ئاگادار كرایه‌وه‌و رایگه‌یاند، ئه‌گه‌رچی من له ڕێگه‌ی مه‌لا به‌ختیاره‌وه ئه‌وه‌م زانیوه كه هه‌ڕه‌شه له فه‌رهاد پیرباڵ كراوه، به‌لاَم كه‌س بۆی نییه هه‌ڕه‌شه‌ی لێبكات و ئه‌گه‌ر هه‌ركه‌سیش ره‌خنه‌ی هه‌یه‌با وه‌لاَم بداته‌وه‌و هه‌ر ئه‌وكاتیش فه‌رهاد پیرباڵ وتی "ده‌چمه فه‌ره‌نساو دوای دێمه‌وه سلێمانی".
بۆیه دورو نزیك فرۆشتن و نه‌فرۆشتنی كتێبه‌كه په‌یوه‌ندی نییه به مه‌لا به‌ختیاره‌وه.
له‌باره‌ی كتێبه‌كه‌شه‌وه، هه‌م مه‌لا به‌ختیار وه‌لاَمێكی تێروته‌سه‌لی داوه‌ته‌وه‌و هه‌م ئیبراهیم جه‌لالیش بۆ جارێكی تر كتێبه‌كه چاپده‌كاته‌وه كه ئه‌مه خاڵێكی گرنگ و به‌رچاوه.
مه‌به‌ستم له‌م نمونه‌یه ئه‌وه‌یه چۆن مه‌لا به‌ختیار رۆڵی هه‌بوو له چاپكردنه‌وه‌ی ئه‌زمون و یاد، به هه‌مانشێوه دژی سانسۆر و چاپنه‌كردنی بوو و دواتریش رێزی زۆری نا له نووسه‌ری كتێبه‌كه.
مه‌لا به‌ختیار كه‌سێكه كه له ناو یه‌كێتیدا هه‌میشه داكۆكی له ئازادی و عه‌قیده‌و به‌یان و ئازادی كاری راگه‌یاندن ده‌كاته‌وه‌و بگره زۆرجار له‌گه‌ڵ بۆچوونی به‌رامبه‌ره‌كانیشی نییه؟
به‌لاَم له‌گه‌ڵ سانسۆركردن و داخستنی ده‌رگاو په‌نجه‌ره‌كانی ئازادی نییه، سه‌ره‌ڕای جه‌ختكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر چه‌مكی دیموكراسی به‌تاییه‌تی بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان.
بۆیه ئه‌وه راست نییه كه كه‌س له پشت رێگری له فرۆشتنی كتێبه‌كه‌وه بێت، به‌لاَم دیسان ده‌بێت هه‌ر هۆكارێك هه‌یه بۆ ئه‌و كاره حكومه‌ت و ده‌زگا ئه‌منییه‌كان گره‌نتی بده‌ن به نووسه‌ری كتێبه‌كه و به فرۆشیارانی له كتێبخانه‌كان و به خوێنه‌رانیشی.
ئێستاش ئه‌ركی هه‌موو لایه‌ك و به تایبه‌ت حكومه‌ت و وه‌زاره‌تی رۆشنبیرییه رێگری نه‌كات له كتێب و بلاَوكراوه‌كان.
سه‌باره‌ت به لایه‌نی یاسایی و مافه یاساییه‌كانی نووسه‌رو ئازادی بلاَوكردنه‌وه‌و كتێب و نووسین و راگه‌یاندن له ده‌ستوری عێراقیشدا له به‌شی یه‌كه‌م، مافه‌كان و له به‌شی ئازادییه‌كاندا له ماده‌ی (38) دا هاتووه سه‌باره‌ت به ئازادییه‌كان ده‌ڵێت "ده‌وڵه‌ت ئه‌ركیه‌تی ئه‌م خالاَنه جێبه‌جێ بكات، به‌مه‌رجێك نه‌بێته هۆی تێكچوونی یاسا‌و ئادابی گشتی.
یه‌كه‌م: ئازادی ده‌ربڕین به هه‌موو شێوه‌كان.
دووه‌م: ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری و چاپكردن و ئاگاداری و راگه‌یاندن و بلاَوكردنه‌وه.
سێیه‌م: ئازادی كۆبوونه‌وه‌و خۆپیشاندانی هێمنانه به یاسا رێكده‌خرێت.
به‌لاَم به‌داخه‌وه له ولاَتانی خۆرهه‌لاَتی ناوه‌ڕاست چونكه وه‌كو وتراوه "هه‌موو شتێكی مه‌منوع مه‌رغوبه"، وه‌كو چۆن له ئێران كتێبه‌كه‌ی سه‌لمان روشدی "ئایاتی شه‌یتانی " ده‌ستاو ده‌ست و كۆپی ده‌كرێت به نهێنی ده‌فرۆشرێت و بگره له ولاَتانی ناوچه‌كه‌و كوردستانیش كۆپی ده‌كرێت و یان چاپی عه‌ره‌بی كتێبه‌كه بێ ناو یان ناوی خوازراوی له‌سه‌ر داده‌نرێت و له ولاَتانی عه‌ره‌بی چاپكراوه‌و بلاَوكراوه‌ته‌وه.
له به‌نگلادیش كتێبه‌كانی ته‌سلیمه نه‌سرین به هه‌مان شێوه كۆپی ده‌كرێن و ده‌ستاوده‌ست ده‌كات. هه‌ر ئه‌وه‌ش نووسه‌ری ناچاركرد ئه‌و ولاَته جێبهێڵێت و رووبكاته تاراوگه.
"سه‌لیم به‌ره‌كات"ی نووسه‌ری كوردی سوریاش تووشی هه‌مان كێشه‌و گرفت بوه‌ته‌وه له‌سه‌ر نووسین و رۆمانه‌كانی.
ئه‌گه‌رچی من مه‌به‌ستم نییه بڵێم كتێبه‌كانی كوردستان وه‌كو كتێبه‌كانی سه‌لمان روشدی و ته‌سلیمه نه‌سرین هه‌مان بۆچوون و مه‌به‌ستن نا، چونكه ئه‌وانه‌ی ئه‌وان دژی سته‌م و چه‌وسانه‌وه‌و بێمافی خه‌ڵكی ولاَته‌كانیانه له بوونی دیكتاتۆریه‌ت و حاكم به‌سه‌ر خه‌ڵكه‌كانیانه‌وه، یان دژایه‌تییه له‌گه‌ڵ مه‌زهه‌ب و باوه‌ڕه سوننه‌تی و ته‌قلیدییه‌كان.
به واتایه‌كی تر، نووسه‌رانی وه‌ك سه‌لمان روشدی و ته‌سلیمه نه‌سرین و خارا، بۆ سه‌ندنی ئازادی و دیفاع له بیروباوه‌ڕه‌كانیان و به‌دیهێنانی ئازادی و دیموكراسی بۆ ولاَته‌كانیان ئه‌وه‌یان كردوو خۆشیان كرده قوربانی، یان ده‌ستیان له نیشتمان هه‌ڵگرت و روویانكرده تاراوگه.
به‌لاَم به‌داخه‌وه ئه‌وانه‌ی كوردستان هه‌ندێكیان باس له رووداوه‌كانی ناوخۆ‌و شه‌ڕی ناوخۆ ده‌كه‌ن كه وه‌ك پێویستیش نین و ناتوانن بێلایه‌ن و هه‌قیقه‌تانه رووداوه‌كان بگێڕنه‌وه به‌لاَم له‌سه‌ر دیوانی شیعری و رێگرتن له فرۆشتن بێ سێ و دوو فشاره له‌سه‌ر ئازادی نووسین و نابێت رێگا به مه‌لاو ئه‌وقاف بدرێت ده‌ستوه‌رداته ئه‌و كارانه‌وه.
قسه‌كه ئه‌وه‌یه من پێموایه جیاوازییه‌كه‌ی نێوان (ئێران، به‌نگلادیش و سوریا) له‌گه‌ڵ (هه‌رێمی كوردستان) ئه‌وه‌یه كه له هه‌رێم شتێك هه‌یه گه‌ر كامڵ و ته‌واویش نه‌بێت ناوی (ئازادی و دیموكراسی)یه به‌لاَم له ولاَتانی تر، ده‌سه‌لاَت بڕیاریداوه كه ئازادی و دیموكراسی نییه و جێگه‌ی نابێته‌وه.
بۆیه رێگری له چاپكردنی كتێب و سانسۆر له‌سه‌ر فرۆشتن و كه‌ناڵی میدیایی كارێكی ئاساییه، به‌لاَم له هه‌رێمی كوردستان وه‌كو وتم هه‌موو لایه‌ك بڕیاریانداوه كه ئازادی و دیموكراسی قبوڵ بكه‌ن، كه ئازادی راگه‌یاندن و عه‌قیده‌و به‌یان قبوڵ بكه‌ن، كه یاسا هه‌یه بۆ پارێزگاری له كه‌سه‌كان و له ماف و نووسین و سه‌روه‌رییان.
ئه‌گه‌رچی له یاساكه‌شدا هاتووه نابێت سوكایه‌تی و ته‌شهیرو هێرش ببێت بۆ سه‌ر ئه‌وانی تر، به‌لاَم دیسان هه‌موو شته‌كان له‌ناو چه‌قی ئازادی و دیموكراسی جێگه‌ی ده‌بێته‌وه و ده‌بێت جێگه‌ی ببێته‌وه.
هه‌رچه‌نده ئازادیخوازان و دیموكراسیخوازان و نووسه‌ران و رۆشنبیران له كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ن كه ئازادی بێ قه‌یدو مه‌رجه سیاسی و ئینسانی و فه‌رهه‌نگی و ته‌نانه‌ت دینیش بۆ هه‌موو كه‌س و لایه‌ك ببێت.
بێگومان ئه‌م حاڵه‌تانه‌ی باسمكرد ته‌نها بۆ كتێبه‌كه‌ی كاك ئیبراهیم و بۆ یه‌كێتی و شاری سلێمانی راست نییه، به‌ڵكو بۆ دهۆك و هه‌ولێرو كه‌ركوكیش راسته.
له هه‌ولێر دیوانه‌كه شیعرییه‌كه‌ی قوبادی جه‌لیلزاده كتێبفرۆشه‌كه وای شاردوه‌ته‌وه له ترسا، به‌لاَم دوایی داوای بیست هه‌زار دیناری لێده‌كات و وه‌كو خۆشی ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر كه‌سێك زۆر متمانه‌ی پێنه‌كات پێینافرۆشێت....
دیسان ده‌بێت بپرسین كێ ئه‌م حاڵه‌ی خوڵقاندووه، دیوانه شیعرییه‌ك هێنده مه‌ترسیداربێت؟
ئایا قوباد چی ده‌ڵێت؟ جگه له‌وه‌ی هه‌ست و شعورو خه‌یاڵی شاعیرانه‌ی خۆیه‌تی، نه‌خێر واقیعیه‌تی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانه ئایا ئه‌مه حه‌رامه؟
خۆ من دڵنیام ره‌نگه مه‌زهه‌بییه‌كان به‌م شیعرانه نیگه‌ران بن به‌لاَم هه‌ندێك ده‌ڵێن نه‌خێر پارتی و به‌رپرسانی پارتیش له هه‌ولێر به‌رپرسن كه من پێموانییه وابێت، به‌لاَم ده‌بێت حكومه‌ت رێگا نه‌دات مه‌لاو لیژنه‌ی ئه‌وقاف و هیچ كه‌سێك زات بكات داوای سوتاندن و كۆكۆدنه‌وه‌و سانسۆری كتێب و رۆژنامه‌كان بكرێت.
كه من پێموایه ده‌بێت پارتی و یه‌كێتی، حزبی و حكومی سه‌د ده‌ر سه‌د راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ئه‌وه بن و نه‌ترسن كه ئه‌وان داكۆكی له ئازادی ده‌كه‌ن جا بۆ هه‌ركه‌س و ره‌نگ و ئایدیا‌و ئایدۆلۆژیایه‌ك بێت بێگومان ده‌بێت ئه‌وام داكۆكی له مافی نووسه‌ران و رۆژنامه‌نووسان بكه‌ن.
بۆ نمونه شیعره‌كانی قوباد، به‌قه‌ده‌ر بۆچوونی هه‌ندێك مه‌لا ترسناك نین، كه بانگه‌شه بۆ هه‌ندێك شتی خورافیات و سوننه‌تی ده‌كه‌ن.
ئایا شیعره‌كه‌ی قوباد سه‌د هێنده‌ی ئه‌و مه‌لایه راست نییه كه ده‌ڵێت "شه‌یتان له‌به‌ر مۆده‌یه" یان یه‌كێكی تریان ده‌ڵێت "سه‌د كه‌س تووشی ئایدز بوون چاكم كردوونه‌ته‌وه"....
یان مه‌لایه‌كی تر جاڕی ئاخر زه‌مان و هاتنی محه‌مه‌دی مه‌هدی ده‌دات.
یه‌كێكی تریان به‌ناوی قورئان و دینه‌وه شتی سه‌یر ده‌ڵێت و منداڵه‌كانمان ده‌ترسێنێت، كاریگه‌ری خراپیش له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌و ئازادییه‌كانیش ده‌كات.
قسه ئه‌وه‌یه تا حاڵه‌ته‌كان نه‌بوونه‌ته دیارده، ده‌بێت ده‌ستبكرێت به دیالۆگێكی جدی ده‌بێت پێداچوونه‌وه بكرێت بۆ ئه‌م كارانه.
پێشتریش له نووسینێكمدا وتم، سالاَنی نه‌وه‌ده‌كان و ته‌نانه‌ت دووهه‌زاره‌كانیش ئه‌م حاڵه‌تانه هه‌بوو، به‌لاَم له‌گه‌ڵ شكست به‌ره‌وڕوو بوون.
بۆ نمونه په‌لامار بۆسه‌ر (شێركۆ بێكه‌س)ی شاعیر‌و شیعره‌كانی به تۆمه‌تی جۆراوجۆر.
په‌لاماردان و فتوا به كوشتنی (رێبوار ئه‌حمه‌د و ناسك ئه‌حمه‌د) به بیانووی جۆراوجۆر، ته‌نانه‌ت كوشتنی خه‌ڵكانی وه‌ك (فه‌رهاد فه‌ره‌ج و شاپورو قابیل) له‌لایه‌ن خه‌ڵكانی كۆنه‌په‌رسته‌وه به بیانووی جیا جیا.
بۆیه شتێك كه بۆ هه‌موومان گرنگه، پێداچوونه‌وه‌و راوه‌ستانه به كوشتنی نووسه‌ران و رۆشنبیران و رۆژنامه‌نووسان و شاعیران له‌م ولاَته‌دا...
رێگرتن له‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی ده‌كرێنه سه‌ر رۆژنامه‌نووسان و شاعیران و نووسه‌ران و روناكبیران.
دژایه‌تی ئه‌و په‌لامارو هێرشانه‌ی ده‌كرێنه سه‌ر كه‌ناڵی میدیایی (نالیا، گۆڕان، ده‌نگ و یه‌كگرتوو...) یان فتوادان به كوشتنی خه‌ڵكانی رۆشنبیر.
ده‌بێت ئازادی فه‌راهه‌مبكرێت بۆ هه‌مووان له‌ژێر چاودێری یاسا‌و یاساش بۆ هه‌مووان بێت، چونكه بێ ئازادی داهێنان ناكرێت.