* ماوەیەكە باس لەوە دەكرێت جاشایەتی بە ناوی فەوجی ئیسناد لە كوردسنان زیندوو بكرێتەوە و چەند كۆنەجاش و مستەشاریش بۆ ئەو مەبەستە خۆیان ناونوس كردوە تا سەر لە نوێ فەوج وەربگرن (2008).
* ئەگەر چی باس لەوە دەكرێت كە مالیكی لە پشت پرۆژەكەوەیە و دەیەوێت جارێكی تر جاشایەتی ببوژێنێتەوە، بەڵام پێناچێت بیرۆكەكە هیی مالیكی بێت، ئەوەندەی لایەنی دەرەكی و وڵاتانی ناوچەكە لەم مەسەلە ترسناكەدا، ڕۆڵ دەگێڕن بەڵام ئەوە ڕاستە كە مالیكی پرۆژەكەیان هەڵدەسورێنێ و جێبەجێی دەكات.
* خۆكردنەوەی فەوج بە ناوی حیزبی كارتۆنی كوردی، بۆ چەند كەس و كۆنە جاش لە لایەن حكوومەتی توركیاوە لە ساڵی پار (2007) شتێكی كۆن نییە، تا ئەو ڕادەیەی چە وچۆڵی پێدان و بۆ مەشق بردنیە ماردین و مەشق و ڕاهێنانی پێ كردن و پارەی پێ داون و چەواشەكارانە داوایی ئازادیی سەربەخۆی كوردستان دەكەن و خۆیان كردوەتەوە نوێنەری كورد.
* ئێستاش هەمان پلان و سیناریۆی توركیا و وڵاتانی ترە و مالیكی دەیەوێت پەرە پێ بدات و ئەسڵی سیناریۆكەش بۆ ژیانەوەی جاشایەتییە لە كوردستان و بێهزكردنی حكوومەت هەرێمی كوردستان و دروستكردنی كێشەیە بۆ حكوومەتی هەرێم فشار خستەسەری بۆ تەنازولكردنی بە داوا و مەرجەكانی مالیكی.
* ناكرێ بڵێین حكوومەتی هەرێمیش بێ تاوانە لەو كارەدا بەو پێیەی دوای ڕاپەڕین (1991) بە لێخۆشبونێك هەموویانی كرد بە شۆڕشگیڕ و مەسئوول و لێیان بێخەم بوو، جارێكی تر وەکوو كوڕی خۆی و پێشمەرگە حسابی بۆ كردن و خستنیە ڕیزی پێشەوەی بەرپرسیارێتی و پێدانی پلەی بەرز لە ڕیزی حكوومەت و سوپا كرا، كە دەبوو هەر كامیان دۆسیەی تایبەتی بۆ بكردایەتەوە و چاودێریی وردیان بكات.
* دەمێكە وتراوە ئەوەی خیانەتی كرد، بەردەوام خیانەت دەكات، جاش و مستەشارێك خزمەتی گەورەترین دوژمنی كورد و بەعسیزمی كردبێ و سەری شوانی بە پێشمەرگە و فرۆشتبێ و بەشداریی ئەنفالی ژن و منداڵی گەرمیانییەكانی كردبێت و شاخ و شاخ دوای پێشمەرگە كەوتبێ. چۆن دەكرێت متمانەی پێ بكرێت، كە بۆتە شۆڕشێگیڕ و كوردایەتی دەكات؟ بێ گومان ناكرێ و هیچ قسەیەك هەڵناگرێ كە دەبوو حكوومەت ئەو كات سزای نەدان هیچ ئیمتازێكیان نەداتێ.
* ئێستاش كە جارێكی تر خەریكی دروستكردنی فەوج و ژیانەوەی جاشایەتین وا باشە حكوومەت جگە لەوەی ناسنامەی كوردیان لێ بسێنێتەوە و دەست بە سەر گشت سەروەت و سامانیاندا بگرێت و لە كوردستاندا بۆ هەمیشە دەریان بكات و سزای لە سێداردانیشیان بۆ دیاری بكات.
* تا ئێستاش وڵاتی ڤێتنام لەو كەس و خێزانانە خۆش نەبوە كە هاوكاری ئەمریكایان كردوە لە جەنگدا دژی ڤێنتام و تەنانەت هیچ كام لەو كەسە و خێزانانە، بۆیان نییە لە فەرمانگەكانی حكوومەت دابمەزرێنن و ئەمەش لە یەكێك لە بەندەكانی دەستووری خۆیدا داناوە، بەو بەڵگەیەی خیانەتیان كردوە، خیانەت.