بابه‌ته‌کانی ئه‌نوه‌ر حسێن (بازگر)
فەرهاد پیرباڵ و شێركۆ بێكەس
  

* بە هۆی هەڵبژاردنەكانی كوردستانەوە، زۆر هەڵوێستی جوانمان بینی و زۆر دیاردەی ناشیرین و قێزەونیشمان بەرچاو كەوت، لە بابەتی لێدانی ڕۆژنامەنووسان و ساختەكاری، نووسینی ناشیرین و قسەی بێ مانا و تۆمەت دروستكردن و ناوزراندن.

* دیاردەیەكی تر پەیوەستە بە سووتاندنی گوایە كتێبەكانی فەرهاد پیرباڵەوە، لە گەرمیان و بۆچوونەكانی پیرباڵیشیم گوێ لێ بوو، لە تەفزیۆنی زاگرۆسەوە. تا ئەو ڕادەیەی بڵێ "بەشێك لەوانە كەرن و هیچوپوچن." قسەكە ئەوەیە، من لەگەڵ ئەو بۆچونەی پیرباڵ نیم كە خۆی دەڵێ سەد دەرسەد وایە، كە دەستێك و لایەنێك و كەسێك لە پشت ئەم كتێب سوتاندنەوەیە.

نەخێر، مەرج نییە، گەنجێك كتێبەكانی خۆی بسوتێنێی و پێ بڵێ كەسێكی لە پشتەوەیە، هەر چەند من لەگەڵ سوتاندنی كتێب نیم، بەڵام ئەمەش ناكاتە ئەوەی بە موئامەرە سەیر بكرێت، وەکوو هەموو شتەكانی ئەم وڵاتە، بە تایبەتی كە دەسەڵات فێری بوە.

خۆنیشاندان دەكەیت، بابەت لە سەر حكوومەت-وەزیر دەنوسێ، خەڵك گلەیی و ناڕەزایی دەردەبڕن، یەكسەر تۆمەتی ئەوەی دەخرێتە پاڵ كە دەستێكی لە پشتەوەیە.

دەبێ واز لەو بۆچونە بێهنرێت، هەر شتە بە پێوانەی خۆی مامڵەی لەگەڵدا بكرێت وئەوەش كلتورێكی خەتەرە كە هەموو شتێك دەستێكی لە پشتەوەیە.

* بە ڕاستی قسەكانی نووسەر و ڕۆشنبیر فەرهاد پیرباڵ بەو شێوەیە تووشی سەرسوڕمانی كردم، نەم زانی ئایا پیرباڵ گرێی سوتانی كتێبەكانی وای لێ كردبوو یان دەیویست لە و ڕێگایەوە بڵێیت: بەڵێ وام دەنگدا. وا...؟ دەنگم دا بە فڵان كەس...؟

كە دەكرا فەرهاد پیرباڵ، مەسەلەی دەنگدان نەكات بە ڕیكلام و سوتانی كتێبەكانیش نەكات دەروازەیەك بۆ هەندێ قسە.

* لایەنی دوەم بۆچوونەكانی شێركۆ بێكەسی شاعیرە كە لەو ماوەیەدا دوو بۆچوونی خۆی دەربڕی، یەكەمیان لە سەر دەستور كە وتی، سەرۆك ئێمە كوێر نیین و گێل نین بۆچوونەكانی دوایش لە سەر ساختەكاری و بەرقەراربوونی ئارامی، لە كاتێكدا شێركۆ ڕای گەیاند "پێتان ناڵێم دەنگ بە كێ دەدەم و ئەو قسانەشی نەكردە هەرا كە وتیان پارە لە(حزب-حكوومەت) وەردەگرێت، بەڵام كە ئامادەم هەموویان بدەمەوە بەس ئامادە نیم هەڵوێستم بفرۆشم.

* ڕۆشنبیر ئەركێكی گەورتری لە سەرە، بە تایبەتی كە خۆی بە بێ لایەن ناوزەد بكات و ڕەنگە خەڵكی حساباتی زۆر تایبەتی لە سەر بكەن و گوێ لە بۆچوون و قسەكانی بگرن و بگرە كاریگەریشی هەبێت.

بەڵام بە داخەوە وای لێ هاتوە ڕۆشنبیرانی ئەم وڵاتە لە هەر حاڵەتێكی وا دا وشەی "كەر، سەگ و، سپڵە و خائین" دووبارە دەكەنەوە، بە هەمان شێوەی سیاسییەكان، كە دەكرێت شێوازێكی تر هەبێت بۆ وتنی ئەو شتانە و بۆ وەڵامدانەوەیان، نەك هەر كارێكی سادە و ئاسایی بكرێتە دەست و تۆمەت و شتی تر.

* لەگەڵ ئەوەی ناخۆشحاڵم بە سوتانی هەر كتێبك و بە كتێبەكانی فەرهاد پیرباڵیشەوە، بەڵام بەوەش خۆشحاڵ نەبووم كە پیرباڵ لە دیدارەكەی زاگرۆس گوتی.


  ژماره‌ی بینین:  1881
  به‌روار:  19/01/2021
بابه‌تی زیاتر...
ناونیشان
بینین
شەڕی تونێلەكانی قەندیل 682
كۆنزەرڤاتیڤەكان 2951
كێ ڕۆژنامەنووسە...؟ 1902
فەرهاد پیرباڵ و شێركۆ بێكەس 1881
گەرمبوونەوەی پەیوەندییەكانی هەولێر-بەغدا 1910
چارەنووسی كەركووك 1878
سلێمانی چەقی هەڵبژاردنەكان 1865
ژیانەوەی جاشایەتی 1900
ژنكوشتن...؟ 1887
په‌ڕه‌یله‌ 41
ژماره‌ی بابه‌ت
[email protected]
Anwar Hussen
Anwar Hussen
Anwar Hussen_bazgr
Anwar Hussen bazgr
Anwar Hussen bazgr
009647701535029