ماوەیەكە كێشە و گرفت كەوتوەتە نێو میدیای كوردییەوە و لێدوانی جیاجیا دەدرێت، بە تایبەتی پاش بەرنامەكەی ڕەنج سەنگاوی، گوایە چەند تۆمەت خراوتە پاڵ ڕۆژنامەنووسان و ئەوەش ڕووی میدیای ئەهلی دەگرێتەوە.
* دەكرێت بپرسین ئایا، ڕۆژنامەنووس نییە، جاسووس بێ؟
* ئایا ڕۆژنامەنووس نییە، دێتە مەچكۆ و شەعب بۆ هەواڵ كۆ كردنەوە؟
* ئایا ڕۆژنامەنووس نییە، خەریكی ڕاپۆرت نووسین و ملشكاندنی هاوپیشەكانیەتی؟
* ئایا ڕۆژنامەنووس نییە، بە ناوی ئەهلیەوە، پارە لە حزب و مەسئوولەكان وەردەگرێت؟
* ئایا ڕۆژنامەنووس نییە، بە ڕۆژ زمانی دوو بست درێژە و بە شەویش دەعوتی مەسئوولەكانە؟
* ئایا ڕۆژنامەنووس نییە، بە نهێنی لەگەڵ دەزگای مەترسیدار پەیوەندیی هەیە و هەواڵی دەداتێ؟
* ڕۆژنامە و ڕۆژنامەنووس نییە، ڕاپۆرت و هەواڵ بە خواستی شوێنی تر بۆ شكاندنی حیزبێك و سەركردەیەك بڵاو دەكاتەوە؟
* ئەمانە هەمووی درۆیە...؟!
* ئەگەر هەیە دەبێ دانی پێدا بنێن، كاتێكیش هەیە و واقیعە، دەبێ بزانین كە لە ناو گشت میدیای كوردستاندا هەیە و تەراتێن دەكەن، هەر كەسیش دەیخاتە سەر خۆی، كەیفی خۆیەتی، بەڵام گرنگ ئەوەیە ئەو دیاردە قێزونانە لە ناو میدیای كوردیدا هەن و ڕەنگە زۆریشمان بیناسین و بیانبینین.
-دڵنیام ڕۆژێك دێ، هەموو ئەو شتانە ئاشكرا بن و دەریش دەكەوێت، كێ پارەی لە (ئەمریكا و توركیا) وەرگرتوە و كێ هەواڵی بە مەبەست بڵاوكردوەتەوە و كێ ڕۆژنامەنووس بوە و كێ بە پێی پێوەر و ئیتكی ڕۆژنامەنووس شتی بڵاو كردوەتەوە و كێش ڕاستگۆ بوە، بەڵام زۆر جار بۆ چەواشەكردنی بەرامبەر دەبێ بەس خۆت چاك و باش بزانێ تا بڕوات پێ بكرێت.
-ئەگەر نا ناكرێت داوای شەفافیەت بكەی و خۆشت شەفاف نەبیت، بۆیە ناكرێت ئەوەی چوار ساڵە خەریكی كاری ڕۆژنامەنووسیەی خۆی لێ ببێتە سوپەرمان و ئەوانی تریش كە دەیان ساڵە لەم بوارەدا خزمەت دەكەن، پەراوێز بخرێن!
من هیوادارم حكوومەت ئازایانە و ڕاستگۆیانە لەو بێدەنگە بێتە وەڵام و هەموو نهێنەیەكان ئاشكرا بكات، كە كێ ڕۆژنامەنووسە و كێش چەواشەكارە.
-دڵنیام حكوومەت و دەزگاكانی لە سەر هەر لایەنێك زانیارییان هەیە و دەتوانن ئەوە ساغ بكەنەوە كێ دڵسۆزە كێ، ڕۆژنامەنووسە...؟!