ژمارە: 13
ئایدیالیزم
کتێبی ژمارە (سیانزە) لە پڕۆژەی چەمکە فکری و فەلسەفییەکان
لە بڵاوکراوەکانی دەزگای ئایدیا بۆ فکر و لێکۆڵینەوە
ئایدیالیزم یەکێکە لەو چەمکە ئاڵۆز و فرەئاڕاستە و هەندێک جار ناڕوونانەی کە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا بەکاردەهێنرێت و بە یەکێک لە هێلە بنەڕەتییەکانی فەلسەفە و دیدگای فەلسەفی بۆ خوێندنەوەی جیهان دادەنرێت، چەند ئاڕاستەیەک لەناو چەمکی ئایدیالیزمدا کۆبوونەتەوە: ئایدیالیزمی فەلسەفی، ئایدیالیزمی هونەری و ئیستاتیکی، ئایدیالیزمی ئەخلاقی، ئایدیالیزمی سیاسی و کۆمەڵایەتی. هەڵبەت ئایدیا جیاوازە لە ئایدیالیزم، هەموو کەس خاوەن ئایدیا و هزری خۆیەتی، بەڵام ئایدیالیزم لەناو چوارچێوەیەکی فکری و گشتییتردا خوێندنەوەی بۆ دەکرێت و گوزارشتە لەو لقەی فەلسەفە کە بۆ ڕاڤەی دیاردەکانی جیهان و خودی مرۆڤ، دەگەڕێتەوە بۆ دەرەوەی جیهان و دەرەوەی مرۆڤ. بەگشتی بیروباوەڕە ئایینییەکان، یان بەشێک لە بیروباوەڕێکی ئایینی، دەچێتە ناو چوارچێوەی فەلسەفەی ئایدیالیستییەوە، چونکە ئایینەکان پێیان وایە شتێک لە دەرەوەی مادە، ڕۆحێک، یان ئیرادەیەک، مرۆڤ و بوونی خوڵقاندووە، نەوەک مرۆڤ و پەرەسەندنی ماتریاڵیی مرۆڤ.
|
هیچ داتایهک بهردهست نیه . |