ژماره‌ 9
  ژمارە:  9

مارکسیزم
کتێبی ژمارە (نۆ) لە پڕۆژەی چەمکە فکری و فەلسەفییەکان
لە بڵاوکراوەکانی دەزگای ئایدیا بۆ فکر و لێکۆڵینەوە
مارکسیزم بریتییە لە ڕێبازی ئایدیاکانی کارڵ مارکس و فرەدریک ئەنگڵسی هاوڕێی. مارکس لە سەردەمی خۆیدا زۆر بە وردی چاوی لە سێ ڕەوتە فکرییە گەورەکەی سەدەی نۆزدە بوو، کە هەر یەکێکیان سەر بە یەکێک لە سێ وڵاتە هەرە پێشکەوتووەکەی ئەوکاتی جیهان بوون: فەلسەفەی کلاسیکی ئەڵمانی، ئابووریی سیاسیی کلاسیکی ئینگلیزی، سۆسیالیزمی فەڕەنسی، کە ئەمەی دواییان پەیوەست بوو بە ڕۆح و بیروباوەڕەکانی شۆڕشی فەڕەنسییەوە. مارکس، بێگومان بە هاوڕێیەتی و پاڵپشتی و بیرکردنەوەی ئەنگڵسی هاوڕێی، هەریەک لەم سێ ڕێبازە و کۆی مێژووی فەلسەفەی هەڵوەشاند و جارێکی دیکە بە شێوەیەکی شۆڕشگێڕانە کاری لەسەر خستنەڕووی فەلسەفەیەکی دیکە دەکرد کە تێیدا مرۆڤ و شکۆی مرۆڤ و داهاتووی مرۆڤ چەقەکەی بێت. مارکسیزم بە پلەی یەکەم زانستی ڕزگاربوونی مرۆڤە لە چەوساندنەوە و ئاڕاستەکردنیەتی بەرەو کۆمەڵگەیەکی یەکسان و دادپەروەر و دوور لە چەوساندنەوە و زەقکردنەوەی جیاوازییەکانی نێوان مرۆڤەکان، بەڵکو بەکارهێنانی ئەم جیاوازییانە لە فۆڕمێکی دیکەدا و لە خزمەتی مرۆڤایەتیدا، نەوەک بۆ پەرتکردنی مرۆڤایەتی. مارکسیزم هەموو ڕۆژێک جێگەی مشتومڕی نوێیە و تا ئەمڕۆش بەردەوام کتێب و توێژینەوە و وتاری نوێی لەسەر دەنووسرێت، ئەمە جگە لە ڕووی سیاسی و ئابوورییەوە لە مێژووی خۆیدا و لە ئێستاشدا، بۆتە ئیلهامبەخشی دەیان و سەدان پارت و ڕێکخراوی سیاسیی شۆڕشگێڕ، کە ئامانجیان گۆڕینی کۆمەڵگە بووە بە میتۆدێکی مارکسیستی.

ژماره‌:  9

ناونیشان

هیچ داتایه‌ک به‌رده‌ست نیه‌ .

بابەتەکانی گۆڤاری ئایدیا

[email protected]
Anwar Hussen
Anwar Hussen
Anwar Hussen_bazgr
Anwar Hussen bazgr
Anwar Hussen bazgr
009647701535029