ژماره‌ 14
  ژمارە:  14

سیکۆلاریزم
کتێبی ژمارە (چواردە) لە پڕۆژەی چەمکە فکری و فەلسەفییەکان
لە بڵاوکراوەکانی دەزگای ئایدیا بۆ فکر و لێکۆڵینەوە
سەرهەڵدانی سیکۆلاریزم وابەستەیە بە ڕەوشێکی کۆمەڵایەتی و سیاسی کە ئەوروپای سەدەکانی حەڤدە و هەژدە پێیدا تێپەڕیوە، زاراوەکە خۆی ساڵی 1851 لەلایەن (هۆڵیۆیک)ـەوە داتاشراوە، بەڵام دەبێت لەو ڕاستییە تێبگەین کە چەمکی سیکۆلاریزم دەگەڕێتەوە بۆ ململانێی نێوان کڵێسا و دەوڵەت کە ڕابردووی ئەم ململانێیەش گەلێک دێرینترە لەو ساڵەی کە تێیدا وەک دەستەواژەیەک بەکارهاتووە. لە تێگەیشطنی باودا دەگوترێت کە سیکۆلاریزم بریتییە لە جیاکردنەوەی ئایین لە دەوڵەت. هەڵبەت ئەم تێگەیشتنە سادەیە مەبەست لەوەیە کە بنەمای دانانی فەلسەفەی سیاسیی دەوڵەت، دەستووری دەوڵەت، یاساکانی دەوڵەت، دواجار پڕۆگرام و فەلسەفەی خوێندنی دەوڵەت، لەسەر بنەمای ئایین و دەقە ئایینییەکان نەبێت، بەڵکو بیروباوەڕێکی مرۆڤدۆست داڕێژەری ئەمانە بێت.
ئەم کتێبە چەندین بابەتی گرنگ لەخۆدەگرێت، لەوانە: (چەمک و چوارچێوەی سیکۆلاریزم، پاساوەکانی داڕشتنەوەی پێناسەیەکی نوێ بۆ سیکۆلاریزم، ژیانێکی سیکۆلار، سیکۆلاریزم و ئایین، تایبەتمەندییەکانی سیکۆلاریزمی ئەمریکی، هیومانیزم و سیکۆلاریزم).

ژماره‌:  14

ناونیشان

هیچ داتایه‌ک به‌رده‌ست نیه‌ .
[email protected]
Anwar Hussen
Anwar Hussen
Anwar Hussen_bazgr
Anwar Hussen bazgr
Anwar Hussen bazgr
009647701535029