ژماره‌ 1
  ژمارە:  1
بۆچی گۆڤاری فاکت؟
لای خوێنەران ئاشکرایە کە دەزگای ئایدیا ساڵ بە ساڵ و پڕۆژە لە دوای پڕۆژە بەرەوپیشچوونی گەورەی جۆریی و ژمارەیی لە کارەکانییدا دێنێتە ئاراوە. لەم سەردەمە پڕ لە قەیرانەی ئێستای کوردستاندا، کە جگە لە قەیرانە درێژخایەنەکەی کایەی ڕۆشنبیری، چەندین قەیرانی دیکەی ئابووری و سیاسی و کۆمەڵایەتیی بونیادی بەرۆکی خەڵکیان گرتووە، دەزگای ئایدیا هەمیشە چاوی لەوە بووە کە تەسلیم بە هیچ کام لەو قەیرانانە نەبێت، بەڵکو ئاڵای ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانەکانیش بەرزبکاتەوە و کۆمەڵە دەرمانێک بۆ ئەو دەرد و قەیرانانە بخاتە پڕۆژەی خۆیەوە، تا لە ڕێگەیانەوە خوێنەران ئاشنا ببن بە واقیعی خۆیان و واقیعی خۆیان و هەنگاونان بۆ گۆڕین و دەربازبوون لێی.
لە چوارچێوەی کار و پڕۆژە بەردەوامەکانییدا، دەزگای ئایدیا هەمیشە کاری لەسەر چەند پڕەنسیپێک کردووە، کە خزمەت بە ئایدیا ڕزگاریخوازەکان و هۆشیاربوونەوەی مرۆڤی کورد دەکەن و ئاگاییەکی ڕاستەقینەی دەخەنە بەردەست لەپێناو دوورکەوتنەوەی ئینسان لە هزری دژە مرۆڤ و دژ بە ژیان و بەختەوەریی مرۆڤ.
لەم چوارچێوەیەدا دەزگای ئایدیا، بە هەستکردن بەو بۆشاییەی لە بواری ژۆڕنالیزمی ڕەخنەی ئایینییدا لە کوردستاندا هەیە، دەست دەبات بۆ دەرکردنی گۆڤارێکی ئایینی. گۆڤاری فاکت گۆڤارێکی دژ بە ئایین و بیروباوەڕی ئینسان نییە، هاوکات کاریشی موجامەلەکردنی بیروباوەڕی ئایینی و ئیسلامی سیاسی نییە (هەڵبەت ئیسلامی سیاسی وەک ڕووخسارێکی دیار و بەرجەستەبووی توندڕەویی ئایینیی دژە مرۆڤ)؛ بەڵکو کاری لەپێشینەی گۆڤارەکە سنوور دانانە بۆ بیروباوەڕی ئایینی لەو جێگەیەی دەبێتە هەڕەشە بۆسەر ئاگایی مرۆڤ و لە بری ئاگاییەکی ڕاستەقینە ئاگاییەکی ساختە پێشکەش بە مرۆڤ دەکەن. گرنگە ئەوەش بخەینە ڕوو کە فاکت، هێرش و ڕق نییە بەڕووی ئاییندا، بەڵکو کۆمەڵە فاکتێکە لە پێناو قسەکردن دەربارەی ئایین لەسەر زەوی و لەلایەن مرۆڤەوە.
دواجار هیوادارین خوێنەران و توێژەران و نووسەران و وەرگێڕان، گۆڤاری فاکت وەکو خۆی بخوێننەوە و لە ژمارەکانی داهاتوودا پێکەوە خاڵە هاوبەشەکانی کارکردنی پێکەوەییمان بدۆزنەوە.
ژماره‌:  1

ناونیشان

1
په‌ڕه‌یله‌ 1
ژماره‌ی بابه‌ت