بابه‌ته‌کانی ئه‌نوه‌ر حسێن (بازگر)
ژنكوشتن...؟
  

* لە ماوەی شەش مانگی ڕابردوودا لە هەرێمی كوردستان (56) ژن كوژراون و (150) ژنیش خۆیان سوتاندوە ساڵی (2008).

گەر ئەوەش بزانین لە ماوەی پانزە ساڵی دوای ڕاپەڕینەوە (12500) ژن لە كوردستاندا كوژراون.

ئەم ئامارە مەترسیدارانەی سەرەوە، نموونەیەكن لە وڵاتی جەنگەڵ، بەڵام تا ئەم ساتەش هەستی ئینسانیی كۆمەڵگای كوردی نەجووڵاندوە و لەوەش مەترسیدارتر، بێ دەربەستی حكوومەت و دەزگا ئەمنییەكانیەتی.

* حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە ماوەی چەند ساڵی شەڕی ناوخۆیدا (5000) پێشمەرگە كوژراوە.

بۆ هەر كامیان دۆسیەی تایبەت و مووچەی بۆ بڕیوەتەوە، بەڵام دەبێ بۆچی لە ئاستی كوشتنی ئەو هەموو ژن و كچەدا بێدەنگ بێ؟

* پێش هەموو شتێ دەبێ ئەوە بزانین قاتلان و بكوژانی ژنان پێش هەموو كەس لە كوردستان بەرپرسە عەسكەرییەكانن كە وەکوو بەرزەكی بانان بۆی دەرچوون و بەر سزای یاسایی نەكەوتوون.

* جیا لەوەش نەبوونی یاسا و سەربەخۆنەبوونی دادگاكان و نەتوانین بە یەكلاكردنەوەی كێشەكان و ڕاكێشانی بەرپرسانی حیزبی و پێشمەرگە بۆ بەردەم دادگا هۆكاریكی تر.

* ناكاراییی پەرلەمان و كارنەكردن بە خودی یاساكانی فاكتەری ئەساسییە، ئێمە ڕۆژانە لە میدیاكانی كوردستانەوە شاهیدی ئەوەین كە فڵانە ڕێكخراوی ژنان وای كرد و، ژنانی پەرلەمان وایان كرد و، ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگای مەدەنی وای كرد، یان شاهیدی ئەو بانگەشە چەواشە كاریانەین كە حكوومەت بە ناوی مافی ژنان و كۆمەڵگای ئازاد و بەرامبەر یەكسانیخواز مافی ژنان دەیكات.

شاهیدی ئەو عەوامفریویەن كە دەزگا جۆربەجۆرەكان بۆدیموكراسی و خۆشگوزەرانی و مافەكانی ژنان دەیكەن، بەڵام لە هەمان كاتدا شاهیدی ئەوەین ئەمڕۆ چەند ژنێك لە كانی كوردە و زەرگەتە و كارێزوشك و ئازادی و سەیوان و فەرمانبەران و كەلار و ئاكرێ و چەمچەماڵ بە ناوی شەرەفەوە كوژرا. شاهیدی ئەوەین فڵانە ژن و كچ خۆی سوتاند و فڵانە ژن ڕای كرد.

* ئاخر ناكرێ لە یەككاتدا شاهیدی دوو شتی جیاواز بین، حكوومەت گوێی خۆی لە كوشتنی ژنان بخەوێنێت.

 گەر دەشڵێ چی بكەین؟ دەبێ یان سزای توند تالەسێدارەدان بۆ بكوژانی ژنان بسەپێنن یان دەست لەو بانگەشەیە هەڵگرێت كە دەستی داوەتێ بە شانوباڵی ژن دا.

راپۆرتە نێو دەوڵەتییەكان، شاهیدی ئەو ڕاستییەن و خەریكە وای لێ دێت وەکوو جەنگەڵ سەیری كوردستان دەكەن.

* دەبێ یاسای تازە دەربچێت بۆ پارێزگاری لەمافی ژنان و دەبێ یاسا كۆن و سوننەتییەكانی وەك دوو ژن، دوو ژن بە یەك شاهید دەشێن و لە میراتدا ژن نیوەی براكەی بەردەكەوێت و بە زۆر بە شوودان و گەورە بە بچووك و تەحریمكردنی كوشتن لە ژێر هەر ناو و بیانوویەكدا هەموویان قەدەغە بكرێت.


  ژماره‌ی بینین:  1873
  به‌روار:  19/01/2021
بابه‌تی زیاتر...
ناونیشان
بینین
شەڕی تونێلەكانی قەندیل 648
كۆنزەرڤاتیڤەكان 2937
كێ ڕۆژنامەنووسە...؟ 1887
فەرهاد پیرباڵ و شێركۆ بێكەس 1869
گەرمبوونەوەی پەیوەندییەكانی هەولێر-بەغدا 1895
چارەنووسی كەركووك 1866
سلێمانی چەقی هەڵبژاردنەكان 1851
ژیانەوەی جاشایەتی 1885
ژنكوشتن...؟ 1873
په‌ڕه‌یله‌ 41
ژماره‌ی بابه‌ت
[email protected]
Anwar Hussen
Anwar Hussen
Anwar Hussen_bazgr
Anwar Hussen bazgr
Anwar Hussen bazgr
009647701535029