بابه‌ته‌کانی ئه‌نوه‌ر حسێن (بازگر)
سلێمانی چەقی هەڵبژاردنەكان
  

* پێدەچێت لە هەڵبژاردنەكانی تەمموزی ئەم ساڵدا (2009)، هەرێمی كوردستان ڕەوشێكی جیاوازتر لە هەڵبژاردنەكانی پێشوو بە خۆیەوە ببنێیت و پڕوپاگەندەكانی هەڵبژاردنیش توند و حەماسی و گەرمتر بن. مەبەست هەڵبژاردنە پەرلەمانییەكەی كوردستان (2009)یە

* سێ لیستی سەرەكی و گەورە كە لیستەكانی (كوردستانی، خزمەتگوزاری و گۆڕان)ن ململانێی سەرەكی و كێبركێیانە لە سەر (100) كورسی بۆ خولی داهاتووی پەرلەمانی كوردستان و ئەمەش یەكەم جارە ململانێی لە سەر كورسییەكانی پەرلەمانی كوردستان، كێبركێ وا توند و حەماساسییانەی بە خۆیەوە بینیبێت.

* شاری سلێمانی وەکوو مەیدانی سەرەكیی ئازادیی ڕۆژنامەگەری (وەك یەكێك لە گرنگترین چەمكەكانی ئازادی و دیموكراسی، ئازادیی عەقیدە و بەیان) كە پێشەنگە و ڕۆڵی گرنگی لە پرۆسەی سیاسی هەرێمی كوردستان هەیە، بە تایبەتی (میدیای غەیرە حیزبی) بە هەر سێ كەناڵەكانی ماسمیدیاوە، قووڵایی و مەڵبەندی سەرەكیان سلێمانییە.

* بە هەمان شێوە شاری سلێمانی چەق و مەڵبەندی سەرەكیی ململانێكانی هەر سێ لیستەكەیەكە (7) لایەن لە خۆ دەگرێت، چ ئەوەی كە ئەو لایانەنە زۆریان پێگەی جەماوەر و نفوسیان سلێمانییە، هەر بۆیە كاندیدەكانیشان زۆریان سەر بە و جوگرافیەن، ئەمەش وا دەكات بڵێین، شاری سلێمانی چەقی گەرمی كێبڕكی هەڵبژاردنەكان دەبێت و بە گەرمترین شاری هەڵبژاردنەكان دابنرێت، ئەمەش بۆ خۆی ئەهیمەتی تایبەتی هەیە و پێدەچێت زۆرترین ڕێژەی بەشداربوان و دەنگدەرە لە سلێمانی بێت، سەرەڕای ئەوەی كە سلێمانی خاوەنی زۆرترین ژمارەی دەنگدەر و بنكەی دەنگدانە.

* قسەكە ئەوەیە ڕاستە هەولێر پایتەختی هەرێمی كوردستانە، بەڵام ناكرێت سلێمانی وەکوو پێشوو دەوترا و فەرامۆش كرا، فەرامۆش بكرێت، بە تایبەتی كە لەم هەڵبژاردنەنادا. بەو ئاماژانەی سەرەوە دەردەكەوێت كە زیندویەتی ئەم شارە و خەڵكەكەی و هێز و لایەن و كەسایەتییە سیاسییەكانی جیاوازتر و ئازادتر و مۆدێنترە، بۆیە مافی خۆیەتی مادام لە بوارەكانی (ئازادیی سیاسی، ڕۆژنامەگەری، ژنان، ململانێ سیاسی، بیروبۆچوونی جیاواز، دانیشتوانی زیاتر و زۆرتر و...). لە پێشەوەیە، لە خزمەتگوزاری و حساباتی سیاسی و ئیدارییش جیاوازتر بێت(گەر بە بۆچوونێكی ڕاسیزمانە و ناوچەگەرێتی لێك نەدرێتەوە.

* هەڵبژاردنەكانی دونیا بەوە دەناسرێنەوە، لە چ شوێن و شارێك زۆرترین بەشدار بوو هەبوە و پرۆژەكە بە پاكی و باشی و شارستانییانە بەڕێوە چوە و چ شارێك زۆرترین نوێنەر و خەڵكی ڕۆشنبیری دەچێنە پەرلەمان، كەواتا دیسان سلێمانی دەبێ چۆن پێشەنگە، وەهاش لە دۆسیە گرنگەكان و چەمكەكانی ناو كۆمەڵگا سەیر بكرێت و مافیان پێ بدرێت، كە داوای زیاتر و ڕەخنەی زۆرتریان هەیە.

* بێ گومان مادام وتمان سلێمانی چەقی هەڵبژاردنەكان و مەیدانی سەرەكیی ململانێكانە، كەواتە دەكرێت گریمانەی ئەوەش هەبێت شارەكە ببێتە مەیدانی ململانێی و توندوتیژی، كە قسەكە ئەوەیە، مادام باسی پێشەنگی ئەم شارەمان كرد جیاوازترە، دەبێ خوازیاری ئەوەش بین، كە پرۆسەكە بە تایبەتی لە سلێمانی ئارامترین شوێن بێ.

* ئەم كارە بە كێ دەكرێت؟ لایەنە سیاسییەكانی هەرێم و بە تایبەتی لیستەكان كە چەقی كێبركێکان سلێمانییە، لە هەموو كەس ئەركی بەرپرسیارێتییان لە سەر شانە، كە نابێ هانی توندوتیژی بدەن و ڕەوشەكە تێك بدەن.

لایەنی دوەم هاوڵاتییانن كە دەبێ بە حەماسەوە بەشداریی پرۆسەكە بكەن، بەڵام نابێت لایەنگران و دەنگدەرانی ئەو لیستانە هەستی حیزبی و مەزهەبییانە بیانخاتە بەردەم مەترسی ناشیرنكردنی پرۆسەكە، بەڵکوو دەبێ زۆرترین خەڵك بەشداری بكات، بەڵام بە ئارامی، بێ گومان هەر هاوڵاتییەك بیەوێت لیستەكەی براوە بێت، دەبێت بەوپەڕی هێمنیەوە بەشداری بكات و دۆخەكە نەشڵەقێنی.

لایەنی سێیەم و سەرەكی و گرنگ كە ڕۆڵێكی كاریگەری هەیە، میدیا و ڕۆژنامەكانن، كە وەکوو وتمان سلێمانی چەقی زۆربەی كەناڵەكانە، بۆیە گرنگە میدیا ڕۆڵێكی ئەكتیڤ و واقیعی هەبێت و بەم شێوەیە سلێمانی چۆن چەقی هەڵبژاردنەكانە، دەبێتە نموونەی شاری جوانی هەڵبژاردنەكان لە ناو پرۆسەكەدا و ئەمەش یەكەمین ئیمتیازی بۆ هێزی و لایەنە سیاسییەكانە، پاشان بۆ هاوڵاتی و كەناڵەكانی ڕاگەیاندن.

دەبێ چاوەڕێی بین، بزانین پرۆسەكە چۆن دەچێتە ڕێ و ئاكامەكانی چۆن دەبێ.


  ژماره‌ی بینین:  248
  به‌روار:  19/01/2021
بابه‌تی زیاتر...
ناونیشان
بینین
كۆنزەرڤاتیڤەكان 241
كێ ڕۆژنامەنووسە...؟ 287
فەرهاد پیرباڵ و شێركۆ بێكەس 265
گەرمبوونەوەی پەیوەندییەكانی هەولێر-بەغدا 265
چارەنووسی كەركووك 251
سلێمانی چەقی هەڵبژاردنەكان 248
ژیانەوەی جاشایەتی 277
ژنكوشتن...؟ 256
دادگاییكردنی مەسعوود و مریەم ڕەجەوی 251
په‌ڕه‌یله‌ 41
ژماره‌ی بابه‌ت