ده‌روازه‌
دەربارە
  ده‌زگای ئایدیا بۆ فکر و لێکۆڵینه‌وه؛‌ دەزگایەکە گرنگیی بە چاپ و بڵاوکردنەوەی کتێب و گۆڤار و نامیلکە و وەرگیڕان و لێکۆڵینەوەی فکری و سیاسی دەدات.
دەزگای ئایدیا لەئێستادا لە ڕێگەی ئەم پڕۆژە و گۆڤارانەوە خزمەت بە خوێنەرانی دەکات:
-1ئایدیا: گۆڤارێكە گرنگی بە لێكۆڵینەوە و وەرگێرانی بابەتی فیكری و فەلسەفی دەدات، لەگەڵ هەر ژمارەیەكیشدا فایلێكی تایبەت لەسەر فەیلەسوف و بیرمەندێكی رۆژئاوایی بڵاودەكاتەوە.
-2ئایدیا دیبلۆماتیك: گۆڤارێكی سیاسیيە و گرنگی بە لێكۆڵینەوە و شرۆڤەكردنی سیاسەتی نێودەوڵەتی دەدات.
-3كوردستان دیبلۆماتیك: گۆڤارێكی سیاسیيە گرنگی بە لێكۆڵینەوە و شرۆڤەكردنی ئەو روداوانە دەدات، كە تایبەتن بەكورد لە هەر چوار پارچەی كوردستان، لەگەڵ وەرگێڕانی ئەو بابەتانەی دەربارەی دۆزی كورد دەنوسرێت بە زمانە جیاوازەكان.
-4باران: گۆڤارێكی ئەدەبییە و گرنگی بە لێكۆڵینەوەی ئەكادیمی، ئەدەبی جیهانیی و بەپلەی یەکەم ناوخۆیی دەدات، لەگەڵ هەر ژمارەیەكیشدا چەند فایلێك لەسەر شاعیر و نوسەرە كوردەكان، یان بیانییەكان بڵاودەكاتەوە، لەگەڵ بڵاوكردنەوەی شیعر و چیرۆك بە زمانی كوردی و وەرگێڕان لە زمانە بیانییەكانەوە.
5-فۆکەس: وەرزنامەیەکی تایبەتە و هەر ژمارەیەک فۆکەس لەسەر بابەتێکی تایبەت و گەرم و هەنووکەیی جیهان دەکات.
6-پڕۆژەی چەمکە فکری و فەلسەفییەکان: پڕۆژەیەکی نوێی دەزگای ئایدیایە و خۆی لە زنجیرە کتێبێکی گەورەدا دەبینێتەوە، هەر کتێبێک تایبەتە بە چەمکێک، هەموو لایەنەکانی ئەو چەمکە دەخاتەڕوو و لە ڕەهەندە جیاوازەکانەوە پێناسەیەکی تێروتەسەلی لەسەر دەنووسرێت یان وەردەگێڕدرێت و ڕاڤە و شیکردنەوەی تەواوی بۆ دەکرێت.
7-پڕۆژەی (100) نامیلكەی فەلسەفی: پڕۆژەیەكی فكری فەلسەفەییە بەشێوەیەكی وەرزی (20) نامیلكە بڵاودەكاتەوە (80) لەوانە بڵاوكراوەتەوەو ئەوانی تریش پڕۆژەی داهاتووی دەزگاكەیە.
8-پڕۆژەی (100) نامیلكەی توێژینەوەی جیهانی: (100) نامیلكەی سیاسی ئابووریە و توێژینەوەی پسپۆڕان و شارەزایانی جیهانی و ناوچەیی و ناوخۆیین. گرنگی بەڕوداوگەلی گڵۆباڵ و ناوچەیی دەدات. 
9-پڕۆژەی كتێب: پڕۆژەیەكی هەمەلایەنی بواری سیاسی، فەلسەفی، فكری و بوارەكانی ترە، تا ئێستا نزیکەی (200) كتێب چاپكراوە.

  ژماره‌ی بینین:  660
  به‌روار:  01/01/2018
بابه‌تی زیاتر...
ناونیشان
بینین
دەربارە 660
کۆچی دوایی ئه‌لڤارۆمۆتیس 474
شیعرو شۆرش 493
سته‌مکاره‌ بچوکه‌که‌ی ناو ناوختان بکوژن 419
زاراوه‌ سیاسیه‌کان 666
ئه‌لبێرکامۆ و خه‌ڵاتی نۆبڵ 471
قوتره‌تمه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی، پێویستی بۆ چاره‌نوسی کور 494
وه‌رگێڕانی خه‌ڵاتی نۆبڵ 521
ستالینیزم 436
په‌ڕه‌یله‌ 6
ژماره‌ی بابه‌ت
[email protected]
Anwar Hussen
Anwar Hussen
Anwar Hussen_bazgr
Anwar Hussen bazgr
Anwar Hussen bazgr
009647701535029