فەلسەفە
ستراتیژیەتی كەركووك
  

ئەو كاتەی ئیسرائیل دروست كرا، بڕیار درا واز لە فیكرەی ئۆگەندە بهێنرێت و جوولەكەكان بگەڕێنەوە بۆ ئورشەلیم، بە هەزاران جوولەكە وڵاتی ڕووسیا و بەریتانیا و چەند شوێنێكی تریان جێ هێشت و دەستیان لە هەموو ئیمتیاز و دەستكەوت و داهات هەڵگرت و ڕوویان كردە ئیسرائیل و چوونە ژێر چادر و خێمەوە.

ئێستا كورد تووشی كێشەیەكی سیاسیی گەورە بوەتەوە لە كەركووك بەوەی، چونكە بەعس لە پاش خۆی كێشە و قەیرانێكی زۆری لەم شارەدا بە جێ هێشتوە، بە تایبەتی كێشەی تەعریب و تەرحیلكردنی خەڵكە كوردە ڕەسەنەكەی و بە پێچەوانەوە بە هەزاران خێزانی عەرەب هاوردەی لەو شارە نیشتەجێ‌ كردوە، ئامارەكان دەڵێن لە ساڵی (1981-2002)، (36912) خێزانی عەرەبی كە دەكاتە (208750) عەرەبی هێناوەتە كەركوکوو بە هەمان شێوە لەو كاتەوە (1980-2002) (115972) كوردی لەو شارە ڕاگواستوە.

قەیرانەكان تا دێت زیاد دەكات، بەوەی دەسەڵاتی هاوپەیمان و حكوومەتی كاتی عێراق، كێشەی كەركووك بە هەڵبژاردن یەكلا دەكەنەوە، بەڵام كوردە كەركووكییە ڕەسەنەكان، تا ئێستا بە ناچاری نەبێت ئامادەییان تێدا نەبوە بگەڕێنەوە بۆ زێدی خۆیان لە كاتێكدا لە ژێر فشاری هەر دوو ئیدارەی سەوز و زەرددا، بڕیار وایە هەر چی خەڵكی كەركووكە بگەڕێتەوە شوێنی خۆی، بەڵام مەخابن، ئیمتیازی شەخسی زاڵە بە سەر هەستی نەتەوەیی ـ نیشتمانیدا.

لە كاتێكدا ڕێگایان پێ دراوە، خانوو موڵكی سلێمانی و هەولێر بفرۆشن و (3500) دۆلار وەر بگرن و هاوكاری بكرێن.

دیقەت بدە لە نێوان جوولەكەیەک و كوردێك، ئەوی جوولەكە وازی لە هەموو ئیمتیازێك هێنا و گەڕایەوە وڵاتی خۆی، كەچی كوردەكانی كەركووك، هەموو ئیمتیازێكی باشیان دراوەتێ‌ ناگەڕێنەوە...؟!

ئەوەش دیسان پەیوەستە بە هەستی نەوەیی نیشتمانییەوە، ئەگەر چی هەموومان ئەو ڕستەیە دووپات دەكەینەوە كەركووك شارێكی كوردستانییە، بەڵام چۆن؟! كە هێشتا ئەم شارە لە بەردەم مەترسییەكی گەورەدایە، گەر بزانین و وڵاتانی دراوسێ‌ بە هەموو شێوەیەك هەوڵ دەدەن كەركووك لە دەست كورد دەربهێنن و مانگانە چەندین ملیۆن دۆلار لەم پێناوەدا خەرج دەكەن .

بەڵام ڕاستییەكی ئەوەیە، قسە شتێكە و واقیع شتێكە، بۆیە جگە لە هەست كردن بە مەسئوولیەت، دەبێ‌ یەكێتی و پارتی لانی كەم (400-500) ملیۆن دۆلار تەرخان بكەن بۆ گەڕانەوەی كەركووكییەكان، ئەگەر نا چۆن ئەرمینیا بەشێكی ناگۆرۆنۆ قەراباخ، هیندستان بەشێكی كشمیری لە دەست دا، ئێمەش كەركووك لە دەست دەدەین!

گەر ئەوەش بزانین لە عێراقدا سێ‌ شار زۆر گرنگن (بەغدا ـ دڵی دەوڵەت كەركووك شادەماری ئابووریی عێراق و خاوەنی باشترین نەوتی یەدەگی جیهانی، بەسرە، ڕێگای ئاوی).

ئیتر دەبێ‌ كورد لە گرنگیی كەركووك تێ بگات...!!


  ژماره‌ی بینین:  144
  به‌روار:  17/01/2021
بابه‌تی زیاتر...
ناونیشان
بینین
كچ و كوڕی خواپێداوەكان 169
ڤ 97
ڕۆژنامەنووسی عەیار (24) 153
حاڵی كچانی خوێندنگاكانی ئێواران 191
ستراتیژیەتی كەركووك 144
زۆڵە كوردەكان…! 148
زانكۆی ئاییندە و قەیرانەكانی خوێندكاران 142
شۆڕشگێڕ و خیانەتكار 147
فشارەكانی سەر كەركووك و پارێزگار...؟! 121
په‌ڕه‌یله‌ 18
ژماره‌ی بابه‌ت
[email protected]
Anwar Hussen
Anwar Hussen
Anwar Hussen_bazgr
Anwar Hussen bazgr
Anwar Hussen bazgr
009647701535029