* ئەمە بە زمی كچانی خوێندنگاكانی ئێوارانە.
- مامۆستایەكی كوڕە كە لە قوتابخانەیەكی ئێوارانە لە سلێمانی بە كچەخوێندكارەكە دەڵێ " (شۆخ) بە چی پێ دەكەنیت.
- مامۆستا بە دەم...!
- مامۆستایەك لە شارۆچكەی تەقتەقی تێكەڵاو بە كوڕەكە دەڵێ" كاكە بۆ سەرت خستوەتە سەرشانی ئەو كچە؟
- خوێندكارە كوڕەكە، كە كوڕی بە چكە مەسئوولێكە دەڵێ مامۆستا (قلم)ە عەیبی چییە، وازمان لێ بهێنە.
* مامۆستایەكی كچ لە خوێندنگایەكی ئێواران (راز) بانگ دەكات، كە بۆچی غائیبی؟ دەڵێ مامۆستا غائب نییم.
ڕۆژێكی تر بانگی دەكات (راز) ئەمڕۆ بۆ نەهاتووی بۆ دەرس.
- مامۆستا نەخۆش بووم.
- ڕاز ئەمڕۆ بۆ غیابی؟ بە خوا مامۆستا پاسەكەمان شكابوو، دوا جار مامۆستا ئەڵێ با باوكت بێت بۆ ئێرە.
- كاتێك باوكی بانگ دەكەن بە كچەكەی دەڵێ فەرموو جەنتاو كتێبەكانت بێنە و جاریكی تر نایەتەوە بەم مەكتەبەدا.
مامۆستا گوتی" خوێندكارە هاوڕێكانی گوتیان مامۆستا بە خوا باوكی ئەمشەو دەیكوژێت.
- مامۆستاكە دەڵێ" نازانم چی بكەم؟
* مامۆستا كچێكی خوێندنگایەكی كچانی ئێواران دەڵێ"
- زوو زوو كوڕێك دێت و دەڵێ مامۆستاگیان (فریشتەم) بۆ ئیزن بدە. باوكی ئیشی پێی هەیە.
- مامۆستا دەڵێ" خوێندكارەكانی هاورێ دەڵێن، مامۆستا فریشتە درۆ دەكات ئەو كوڕە خزمی نییە، ئەوە حیمایەی باوكیەتی و هەموو جار لەگەڵ فریشتە دەچنە سەر قەبرانەكان.
* یەكێكی تر لەو كچانە كە دەوامەكەی سەعات (2)ە كەچی سەعات (12) دێت بۆ دەوام، چونكە لەگەڵ كوڕی حانووتەكە ڕێككەوتون، ئەمە قسەی مامۆستایەكی تری خوێندنگای ئێوارانە و دایكی كچەكەشیان بانگ كردوە، كەچی گوتوویەتی بە قوربان خۆم ئاگام لێیەتی توو خوا بەس با باوكی نەزانێت...!!
ئەمانە چەند نموونەی واقعیی كچانی خوێندنگا ئێوارانەكانە لە كوردستاندا...!
بۆیە ئاستی خوێندن و دەرچوونیان زۆر نزمە و تەنانەت بە داخەوە ئەوانەی كە لە دەوامی ئاسایی دەرناچن، دەیاننێرنە ئێواران و ئەوەش حاڵیانە.
خوێندكارێك گاڵتە بە مامۆستاكەی... بكات و بڵێ بە دەم پێ دەكەنم و هەموو ڕۆژ غائب بێت...دەبێ چ سودێكی هەبێت و دڵی چی پێ خۆش بكرێت.
كەچی كە باسیش دێتە سەر مافی خوێندكار دەڵێن سیستمی پەروەردە هەڵەیە و مافی خوێندكار نەماوە.
بەڵام ئەوەش حاڵی خوێندكارەو زۆر شتی تری شەرم ئامێز هەیە كە باسناكرێت.
بۆیە زۆربەی مامۆستاكان بە كوڕ و كچەوە وایانلێهاتوە واز لە دەوامكردن بێنن لەو مەكتەبانە.