فەلسەفە
ڕۆژنامەنووسی عەیار (24)
  

ڕۆژنامەنووسەكانی كوردستان، نوكتەی سەیر سەیریان هەیە، بەڵام واقعین و ئەم نوكتانەی بۆتان باس دەكەم ڕاستن، بەڵام شەرمئامێزن بۆ ڕۆژنامەنووسان و ڕۆژنامەكانی كوردستان.

- ڕۆژنامەنووسێكی بە ئەزموون و بە تەمەن بەرپرس، بابەت بۆ كچێكی جوان، بە ناوی خوازراوی كچانە دەنووسێت و هەر خۆیشی بۆی بڵاو دەكاتەوە و پاداشتێكی (30000) دیناریشی بۆ دەنووسێت و تەلەفونی بۆ دەكات بۆ پاداشتەكە و خانمیش كە بە كچی دەشێت و تا بڵێ‌ ناسك و شۆخ و شەنگە جاروبار خۆی تەسلیم دەكات.

بەڵام جارێك پێی وتوە، ئاخر تۆ لە سەر سیاسەت شتم بۆ دەنووسیت، من ڕقم لە سیاسەتە، بۆیە دواتر ڕۆژنامەنووسەكە بابەتی گەنجانەی بۆ دەنووسێ‌، كە خۆشی بڕوای پێ نەبوو.

 (چەند دانەیەكی ئەو ڕۆژنامەیەم لایە و دەتوانن سەیری قایمەی پاداشتی ڕۆژنامەكە بكەن).

- خانمێكی تر كە تازە بوەتە ڕۆژنامەنووس بۆ بەشی عەرەبی، ڕۆژێك دەینێرن بۆ لای چیرۆكنووس (محێدین زەنگەنە) بۆ دیدارێك و لە زەنگەنە دەپرسێت، مامۆستا من كوردییەكەم باش نییە، جەنابت عەرەبی دەزانێت، زەنگەنە تووڕە دەبێ‌ و دەڵێ‌ كچی باش بچۆ یەكێك بدۆزەرەوە كە وەکوو خۆت زەیرك بێت و عەرەبی بزانێت.

 (محێدین زەنگەنە بە ڕەچەڵەك كوردە و بە زمانی عەرەبی دەنووسێت)

- خانمێكی تر كە بە حساب ڕۆژنامەنووسە، دەیەوێت لە كاتی كردنەوەی پێشانگاكەیدا دیدارێك لەگەڵ شێوەكار (رێبوار سەعید)ساز بكات و لێی دەپرسێت خۆت بناسێنە؟ ڕێبوار قسە ناكات، دواتر دەپرسێت ئایا ئەمە یەكەمین پێشانگای تۆیە؟

رێبوار لێی تووڕە دەبێت و دەڵێ‌ كە نازانێ‌ كێم و چەند پێشانگام كردوەتەوە ئێتر مقابلەی چیم دەكەی، خوا ئەوە بگرێت كە تۆی ناردوە.

 (ڕێبوار شێوەكارێكی بە ئەزموونە و خاوەنی چەندین پێشانگایە).

* ڕۆژنامەنووسێكی تر چوو بوو بۆ لای سەرۆكی شارەوانی بە بیانووی مقابلە، كەچی لە پێشەوە داوای پارچەیەك زەوی كردبوو بۆ خۆی، دواتر دەزگاكەی كە بەوەی زانی زەوییەكەیان لێ سەندەوە دەریان كرد.

* بەچكە ڕۆژنامەنووسێكیش كە موقابلەی كچان دەكات هەر چی تۆزێك ڕووی بداتێ‌ يەڵێ‌ شووم پێ ناكەی، تا ڕۆژێك كچێك بە پاڵ لە دەزگاكەی خۆی كردبوویە دەرەوە.

رۆژێكی تر برادەرەكەی خۆی خەریكی ماڵ گواستنەوە دەبێت و كەسی دەست ناكەوێت وێنەی كچێكی جوان لە ئینتەرنێت ڕادەكێشێت و ئەڵێ‌ ئەمە براژنمە و بێوەژنە و وەرە لەماڵەوە سەیری بكە، كاكی ڕۆژنامەنووس هەموو گیانی سەرئاو گەڕا بوو، برادەرەكەی گوتبووی بە داخەوە براژنم چۆتە دهۆك. بەكورتی ماڵەكەی هەموو پێ گواستبوەوە تا ئێستاش چاوەڕێی كچی ئینتەرنێتە.

* خانمە ڕۆژنامەنووسێكی تر پێرار عەیار بیستوچوار ئەنتی حكوومەت و حیزب و دەسەڵات بوو ڕەخنەی توندی لە ڕاگەیاندنی حیزبی و پاشكۆبوونی ڕۆژنامەش هەبوو، داوای شۆڕشی جەماوەری دەكرد و لە سەر شاشەی تەلەفزیۆن خەڵكی هاندەدا، كەچی تازە بۆتە بەرپرس لە گۆڤارێكی پارتی لە هەولێر.

لەخۆم دەپرسم تۆ بڵێ‌ پارتی هێندە گۆڕابێ‌ و دەستیكردبێت بە ڕیفۆرم و وازی لە حیزبایەتی و ڕاگەیاندنی حیزبی هێنابێ‌ و من ئاگام لێ‌ نەبووبێ‌ و حكوومەت بووبێتە مۆدێلێكی ئەورووپی.

یان خانمی ڕۆژنامەنووس ئێستا حیزبی عەیار بیستوچوار بێت و پارەكەی چەورە، ئێ‌ خۆ قسەی لوسیش چییە هەموو كەس پێی دەكرێت و هەڵوێست گۆڕینیش لە سەنگەر گواستنەوە ئاسانترە.

 (گەر بڕوا ناكەن، كاسێتەكەی لە ئەرشیفی كەناڵی كوردسات هەیە).


  ژماره‌ی بینین:  154
  به‌روار:  17/01/2021
بابه‌تی زیاتر...
ناونیشان
بینین
كچ و كوڕی خواپێداوەكان 170
ڤ 97
ڕۆژنامەنووسی عەیار (24) 154
حاڵی كچانی خوێندنگاكانی ئێواران 192
ستراتیژیەتی كەركووك 144
زۆڵە كوردەكان…! 149
زانكۆی ئاییندە و قەیرانەكانی خوێندكاران 142
شۆڕشگێڕ و خیانەتكار 147
فشارەكانی سەر كەركووك و پارێزگار...؟! 121
په‌ڕه‌یله‌ 18
ژماره‌ی بابه‌ت
[email protected]
Anwar Hussen
Anwar Hussen
Anwar Hussen_bazgr
Anwar Hussen bazgr
Anwar Hussen bazgr
009647701535029