فەلسەفە
كچ و كوڕی خواپێداوەكان
  

* تا ئێستا مناڵە شەهیدەكانی شۆڕش و پێباز و بنەسڵاوە ئامێدی بە نەداری ژیان دەگوزەرێنن و جلوبەرگەكانیان كەوتوونەتە بەردەم ڕەشەبای ڕۆژگار، ئەوان نان نییە سكیانی پێ تێر بكەن و هەزاران خەونی جوانیان پەژمور دەبوە..

* كەچی مناڵە خوا پێداوەكانی كوردستان لە سلێمانی و هەولێر و دهۆك، هێندە سەیر و سەمەرە دەژین، مناڵانی ساركۆزی و ئەحمەد نەژاد و خومەینی و گۆشماو وەها خۆشگوزەران ناژین.

* تا ئێستا مناڵەكانی خاتەمی و خومەینی ژیانی سادەی خۆیان دەژین لە ئێران، كچەكانی جۆرج بۆش سادە و ساكار دەژین، مناڵەكانی توركت ئۆزال كێ دەیاناسی و كێ دەزانێ چی دەكەن؟

* كەچی لە كوردستان مناڵی خواپێداوەكان، جگەلەپۆستی سیاسی، بوونەتە خاوەنی كۆمپانیا و دەیانەوێت بكرێنە سەرۆكی حكوومەت و وەزیر و بەڕێوەبەری دەزگای گرنگ...

* مناڵەكانی هەندێك لە مەكتەبی سیاسییەكان بە ناوی كوردەوە قسە دەكەن و بوونەتە خاوەنی چەندین ملیۆن دۆلار و خاوەنی چەندین كۆمپانیا و بەنزینخانە و باخچەی زەبەلاح.

* كوڕی مەسئوولێكی كوردستانی (40) دەفتەری دۆلاری خێر كردوە، بە تەنها لە وەرگرتنی چەند تەندەری سووتەمەنی و تەقەی خۆشیشی نەكردوە.

* كوڕی مەسئوولێكی تر تەلەفۆنی بۆ هاوڕێكە كردوە، كە ئەویش كوڕی مەسئوولێكی ترە و پێ وتوە" كاكە گیان (10) دەفتەرەكەم بۆ بنێرە، ئەم هەفتەیە سەفەردەكەم بۆ هەندەران"

* كوڕی مەسئوولێكی تر، لای هاوڕێكەی باسی ئەوەی كرد كە بۆ عیدمیلادەكەی (40) وەرقەی سەرف كردوە.

* كوڕە مەسئوولێكی تر لەگەڵ سێ هاوڕێ تری كوڕی مەسئوول، چوار شەو لە توركیا (240) وەرقەیان سەرف كردوە، بە خواردن و خواردنەوە.

* كوڕی مەسئوولێكی تر ڕۆژانە بە سیارەیەكی سپۆرتەوە. دوای كچانی خوێندنگاكان دەكەوێت و دەنگی ڕێكۆردەكەی بەرز دەكاتەوە و هاوڵاتییان نیگەران دەكات، تەنها لەبەر ئەوەی كوڕە مەسئوولە.

* كوڕە مەسئوولێكی تر. بە هاوڕێكەی دەڵێ، عەیبە بۆ تۆ دەچیتە كافتریا و لەگەڵ ئەو گەنجانە دادەنیشیت.

* ئێستا منداڵی خواپێداوەكان لە زانكۆی ئەهلی و قوتابخانەی نموونەیی و خەریكی خوێندنی زمانی فەرەنسی و ئینگلیزین و زەمالەی خوێندنی دەرەوە هەر بۆ ئەوانە و منداڵە زیرەكە هەژارەكانیش دەبێ قوڕی كانی كوردە و قوشتەپە بشێلن و لە قوتابخانەی هاوشێوەی كەلاوەكان دەرس بخوێنن.

* لەوەش خراپتر چەند كوڕە مەسئوولێك شەوانە بە ناوی بلیاردەوە خەریكی قومارن و چەند قورماخانەی بچوكیان دروست كردوە و شەوان چەندین هەزار دۆلاری تێدا دەدۆڕێنن.

*ئێستا وای لێ هاتوە خەڵكی نیگەرانن لەو بڕیارەی پەرلەمانی كوردستان كە تەمەنی پەرلەمانتارە كردوەتەوە (25) ساڵ و دەڵێن بە خوا هەبێ و نەبێ لەبەر كوڕە خواپێداوەكانە تا فریا بكەون بكرێنە پەرلەمانتار زوو خانەنیشین بكرێن.

ئەگەر نا قابیلە مناڵی كێ دەچێتە پەرلەمان و دەبێ بە پەرلەمانتار.

* لەوەش خراپتر كچە خوا پێداوەكانیش، خۆیان داوەتە بازرگانی و پارە خەرجكردنی باوكیان.

یەكێك لەو كچانە سەرەڕای ئەوەی هەر جارەی پارەیەكی زۆر لەگەڵ خۆی دەباتەوە بۆ دەرەوە، خۆی داوەتە كێشانی مادە بیهۆشكەرەكانیش.

* ئێستا ئەوە بارودۆخی هەندێك لە كوڕە مەسئوول و كچە خواپێداوەكانی ئەم وڵاتە كە لە باوكاكانیان خراپتر دەكەن، كە میللەت گیری خواردوە بە دەستیانەوە.

بۆیە دوور نییە لە سایەی كوڕ و كچە خواپێداوەكانەوە، بارودۆخی كوردستان لەوەی ئێستا باشتر نابێت، چونكە خێرمان زۆر لە باوكاكانیان بینی ئەنجا نۆبەی مناڵەكانیانە.

ئەگەر چی. هەندێك لە كوڕوكچی بەرپرسەكانیش ئاسایی دەژین و دەكرێ شانازیان پێوە بكرێت و لەگەڵ ئەو بۆچونانەی سەرەوە یەك ناگرێتەوە.


  ژماره‌ی بینین:  170
  به‌روار:  19/01/2021
بابه‌تی زیاتر...
ناونیشان
بینین
كچ و كوڕی خواپێداوەكان 170
ڤ 97
ڕۆژنامەنووسی عەیار (24) 153
حاڵی كچانی خوێندنگاكانی ئێواران 192
ستراتیژیەتی كەركووك 144
زۆڵە كوردەكان…! 149
زانكۆی ئاییندە و قەیرانەكانی خوێندكاران 142
شۆڕشگێڕ و خیانەتكار 147
فشارەكانی سەر كەركووك و پارێزگار...؟! 121
په‌ڕه‌یله‌ 18
ژماره‌ی بابه‌ت
[email protected]
Anwar Hussen
Anwar Hussen
Anwar Hussen_bazgr
Anwar Hussen bazgr
Anwar Hussen bazgr
009647701535029