بابه‌ته‌کانی ئه‌نوه‌ر حسێن (بازگر)
خیانەتی ئەمریكا
  

* بە شەهیدبوونی (فیلۆبیلای براباكاران)ی سەركردەی ڕێكخراوی پڵنگەكانی تامیل لە مانگی ڕابردوودا (2009) لە لایەن سوپای سریلانكاوە، بە هاوكاریی (چین و ئەمریكا) كۆتایی بە شۆڕشی (34) ساڵەی پڵنگەكانی تامیلی بەشمەینەت هات كە داوای سەربەخۆیییان دەكرد بۆ (70) ملیۆن تامیلی بێ كیان و دەوڵەت.

* ئەندامانی ئەم ڕێكخراوە جیا لەوەی ماركسیست بوون و خاوەنی دیپسپلنێكی حیزبی توندوتۆڵ بوون كە خاوەنی دەیان هەزار چەكداری شۆڕشگێڕی كوڕ وكچ بوون، هەر بۆیە ئەمریكا خستنیە لیستی تیرۆرەوە، دوا جاریش بە چاوپۆشین لەو قەتڵوعامەی سوپای سریلانكا دژی تامیلەكان دەیكرد، لە ڕێگای پلانی جاسووسییەوە سەركردەكەیانی شەهید كرد و كۆتاییی بە بزوتنەوەكە هێنا لە پێناو بەرژەوەندییەكان خۆی لە ناوچەكەدا.

* ئەمە خوو و شێوازی ئەمریكایە، كە هەمیشە بزوتنەوە نەتەوەیی و چەپ و ماركسی و ئیسلامییەكانی كردوەتە قوربانیی سیاسەت و بەرژەوەندییەكانی خۆی و گوێ نەداوەتە مافی كەمینە و ئیتك و نەتەوەكان و بگرە بەرژەوەندییەكانی خۆی چۆن بووبێت وا سیناریۆكانی داڕشتوە.

* پشتیوانی لە چیچانییەكان لە ساتێكدا و دواتریش پشتتێكردنیان لە بەرامبەر بەرژەوەندییەكانی لەگەڵ ڕوسیا و كوشتنی جەوهەر دۆدایڤ و كۆتاییهاتن بە بزوتنەوەكە و دوایین جاریش كوشتنی (عومەر ئیسرائیلۆف) یەكێك لە سەركردەكانی چیچان لە نەمسا، یەكێكە لەو نموونانە.

* پشتكردنە كورد لە ساڵی (1975) و كۆتاییهاتن بە شۆڕشەكە لە بەرامبەر بەرژەوەندییە سێ قۆڵییەكەی (ئەمریكا، عێراق و ئێران) كە ئەو كات، ئەمریكا ڕاستەوخۆ پشتیوانیی (بارزانی و شۆڕشەكەی) دەكرد و ئەوەشی لە ساڵی (1991 و1996) بۆ جاری سێهەم دژی كورد لە باشوور دووپات كردەوە و ئاماژەیە بۆ سیاسەتی ئەمریكا بە پێی بەرژەوەندییەكانی و پشتكردنە گەلی كورد و بە ناو دۆستەكانی.

* دەستگیركردنی عەبدوڵڵا ئۆجلان لە ساڵی (1998) لە كینیا بە هاوكاریی (CIA ) موساد و كینیا پێشكەشكردنی بەدیلی بۆ توركیا و مانەوەی تا ئێستا لە زینداندا، بەو پێیەی (pkk ) بزوتنەوەیەكی ماركسی بوو، بەرژەوەندییەكانی توركیا و ئەمریكا وای دەخواست، تا ڕادەیەكی زۆر كاریگەریی لە سەر شۆڕشی كوردستانی باكوور دانابوو، كەچی ئێستا بە بیانووی دژایەتیی ئێران گوایە وەکوو كورد هاوكاریی پژاك دەكات لە كاتێكدا مەبەست لە هاوكاریی پژاك بوونی ئێرانە وەك ڕەقیب نەك دۆستایەتیی كورد.

* دەیان نموونەی تر هەن كە دەیسەلمێنن ئەمریكا چۆن لە پێناو بەرژەوەندییەكانی خۆیدا، پشت دەكاتە دۆستەكانی و هاوكاریی لایەنەكانی تر دەكات وەکوو چۆن پشتی كردە پڵنگەكانی تامیل و كردنیە قوربانیی بەرژەوەندییەكانی، كە گەورەترین گەلی بێ دەوڵەتی مەینەتباری دونیان و بێ سەرپەنا مانەوە.

*بۆیە دەبێ گشت گەل و نەتەوە بنەدەستەكان كە تا ئێستا دەچەوسێنرێنەوە و خاوەنی كیان و دەوڵەتی سەربەخۆ نین لە بابەتی (كورد، بلوچ، دارفۆر، قبتیەكان لە مسیر، بیابانی خۆرئاوا لە مەغریب، تامیلەكان ...) بزانن ئەمریكا دۆستایەتی و هاوكاریی ئەوان بە پێی بەرژەوەندییەكانی خۆی دەكات و گوێ بە ماف و داخوازییە ڕەواكانیان نادات و نمونەی پشتكردنە تامیلەكان و پڵنگەكانمان لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بینی.


  ژماره‌ی بینین:  269
  به‌روار:  19/01/2021
بابه‌تی زیاتر...
ناونیشان
بینین
كۆنزەرڤاتیڤەكان 241
كێ ڕۆژنامەنووسە...؟ 287
فەرهاد پیرباڵ و شێركۆ بێكەس 265
گەرمبوونەوەی پەیوەندییەكانی هەولێر-بەغدا 265
چارەنووسی كەركووك 251
سلێمانی چەقی هەڵبژاردنەكان 247
ژیانەوەی جاشایەتی 277
ژنكوشتن...؟ 256
دادگاییكردنی مەسعوود و مریەم ڕەجەوی 251
په‌ڕه‌یله‌ 41
ژماره‌ی بابه‌ت