فەلسەفە
زۆڵە كوردەكان…!
  

نازانم لە هەستكردنمانەدایە بە ژێردەستەیی و بێ‌ مافی؟ یان بۆ گەورەكردن و زیادكردنی ژمارەی خۆمانە؟ كە وای لێ هاتوە لە ڕۆژنامە و گۆڤار و ڕادیۆ كوردییەكان دەبینین و دەبیستین، كە یەهودی و عەرەب، تورك، فارس، سۆدانی، سۆماڵی، سویدی، مۆزەمبیقی و میسری وا دەكەین بە كورد و باوك و باپیری دەكەین بە بنەماڵەی ڕەسەنی (سلێمانی و هەولێر و كۆیە) هەر عەجیب شێواوە.

- پێرار گوتیان (ئیسحاق مورداخای) وەزیری بەرگریی ئیسرائیل كوردە و باوكی خەڵكی كارێزەوشكە خوا ڕەحمی كرد، عەرەبەكان ئەم هەواڵەیان نەزانی، ئەگەر نا دەیانگوت ئا، بابە ئێمە دەڵێین پەیوەندییان هەیە، ئەوەتا خزمیشن. دوایش فشە دەرچوو...!

- بە ئەحمەد شەوقی شاعیری عەرەبیان گوت؛ كوردە كەچی یەك شیعری نەك بە كوردی نییە، بەڵکوو لە كوولەكەی تەڕیشدا باسی كورد ناكات.

- بە ئیبراهیم تاتڵیساس دەڵێن! شازی كوردە، كەچی تا دوێنێ‌ خزمەتی میتی دەكرد و دەرچوو زۆڵە كوردە؟

- بە سەڵاحەدینی ئەیوبیان گوت كوردە، كەچی هەر چی چاكە بێ‌ بۆ كوردی نەی بوە و هەبوون و نەبوونی چ لەمەسەلەی كورد دەگۆڕێ‌...!

- ئەم ماوەیە ئیلهام مدفیعشیان كرد بە كورد گوترا، كە باپیرەی بە ئەسڵ كوردە.

- بە مەهدی كەروبی سەرۆكی پەرلەمانی ئێران دەڵێن با كاكە ئەوە بە ئەسڵ كوردە.

- بە (عەلی ڕەزا افتغاری) (كە من خۆشم دەوێت) گۆرانیبێژی فارسیش دەڵێن كوردە، بەڵام هەر خەریكی دزینی ئاوازی كوردییە و ناوی دەنێ‌ ئاوازی فارسی.

- بە ئیدوار شیفەرنادزەی سەرۆكی گورجستانیان گوت بە ئەسڵ كوردە.

- بە تەها محێدین مەعروفیان گوت كوردە، كەچی زۆڵە كورد دەرچوو.

- بە زەردەشت دەڵێن كوردە، بە ئیبراهیمی پێغەمبەر دەڵێن كوردە، بە مەهدی داهاتووش دەڵێن بە ئەسڵ كوردە، كە نیازی وایە لە چوارقوڕنەوە دەركەوێت.

- تەنانەت وای لێ هاتوە بە (عومەر حەسەن بەشیر)ی سەرۆكی سوودان و (دانیاڵ ئەرامبۆی) سەرۆكی كینیا و (رۆنالدۆ و یاسر عەرەفات و حوسنی موباركیش) بڵێن كوردە...

ئەم بەزمە وای لێ هاتوە چۆن ڕۆژانە موستەشارەكان دەكەینە ئەندام پەرلەمان و كوڕی حیزب و شۆڕشگێڕ و تاقمە مەفرەزە تەوارییەكان دەكەینە فەرماندە. خەریكە بە تەواوی پەرە دەگرێت و ناخۆش دەبێ‌ و خەریكە دەبێتە نوكتە تا وای لێ هاتوە هاوڕێ‌ توركە ئێرانیەكەم كە خەڵكی تەبرێزە، زۆر جار دەڵێ‌ (بازگر) بە خوا وا بزانم منیش كوردم و باوكم خەڵكی چەمچەماڵە و دایكم خەڵكی شەقڵاوایە...

دواتر دەڵێ‌؛ گەر وابێ‌ دەبێ‌ شاروانیی سلێمانی پارچەیەك زەمینم بدەنێ‌...! ئێ‌ خۆ منیش كوردم...!


  ژماره‌ی بینین:  149
  به‌روار:  17/01/2021
بابه‌تی زیاتر...
ناونیشان
بینین
كچ و كوڕی خواپێداوەكان 169
ڤ 97
ڕۆژنامەنووسی عەیار (24) 153
حاڵی كچانی خوێندنگاكانی ئێواران 191
ستراتیژیەتی كەركووك 144
زۆڵە كوردەكان…! 149
زانكۆی ئاییندە و قەیرانەكانی خوێندكاران 142
شۆڕشگێڕ و خیانەتكار 147
فشارەكانی سەر كەركووك و پارێزگار...؟! 121
په‌ڕه‌یله‌ 18
ژماره‌ی بابه‌ت
[email protected]
Anwar Hussen
Anwar Hussen
Anwar Hussen_bazgr
Anwar Hussen bazgr
Anwar Hussen bazgr
009647701535029